هێرۆ و فریا ڤیدیۆ كلیپێكی نوێیان بڵاوكردەوە

هەردوو هونەرمەندی كورد(هێرۆ و فریا) بەرهەمێكی نوێی گۆرانییان بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ئەم دوو هونەرمەندە نوێترین بەرهەمی خۆیان بەناوی (ناتناسم) لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە, كە تێكستەكەی لەلایەن خودی ئەم دوو هونەرمەندەوە نووسراوەتەوەو كاری ئامادەكردنی موزیك و دابەشكردنی بەرهەمەكەیان ئەنجامداوە, هەروەها (هادی كیانی) كاری میكس و ماستەرینگی بۆ گۆرانییەكە كردووە .
هێرۆ و فریا كە خەڵكی مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانن ساڵانێكی زۆرە لە بواری موزیك و گۆرانی بەردەوامن,ئەم دوو هونەرمەندە كە ستایڵێكی تایبەت بە خۆیان هەیە, وەك گروپێكی موزیكی پێكەوە كارە هونەرییەكانیان ئەنجام دەدەن و زیاتر بە ستایڵی موزیكی ڕۆك بەرهەمەكانیان بڵاودەكەنەوە .
ئاسۆ كاكەیی