ڕابەر و پێشمەرگە زەروورەت وشانازییەكی مێژوویی

ڕابەر و پێشمەرگە زەروورەت وشانازییەكی مێژوویی

 

گەلی كورد وەك نەتەوەی سەربڵند و تێكۆشەر و خەباتگێری  لە قۆناغی جیاجیا، خاوەن چەندین سەركردە و كەسایەتیی سیاسی و رۆشنبیر بووە تا بەرگری لە شوناس و ئەدەب و مێژوو و دۆزی رەوایی گەلەكەی بكات كە دیارترینیان شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری، شێخ سەعیدی پیران، ئەحمەدی خانی ، شێخ مەحموودی حەفید،  پێشوا قازی محەمەد و مستەفا بارزانی، كە وە ئەستێرەیەكی درەوشاون و بۆ هەتا هەتایە بە رووناكی و گەشی دەمێنێتەوە  لەو هەموو تێكۆشان و خەبات و قوربانیدانەش، گەورەترین میراتگری  هەیە، كە پێشمەرگە و سەرۆكە و پێشمەرگایەتیش لە سەرۆكایەتیی بە بەهادارتر دەزانن. پێشمەرگە و سەرۆك مسعود بارزانی، ئەو سەرۆكە كاریزما و ڕێبەر و وڵاتپارێزەیە، كە نەك نەتەوەی خۆی، بگرە نەتەوەكانی جیهان  و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەنانەت وڵاتانی زلهێز و پێشكەوتووی ئەم سەر گۆی زەوییە، پێی سەرسامن و زۆر وڵات هەن كە خۆزگە دەخوازن سەرۆكێكی وایان هەبێت. لەو كاتەوە جەنابی سەرۆك دەستی تفەنگی گرتووە، تاوەكوو ئەمڕۆكەش سەرەڕای چەندین پیلانگێری وگەلەكۆمەكی ، خیانەت و ئاستەنگ و بەربەستەكان، خۆیان بە پێشمەرگەیەكی وڵاتپارێز دەزانن و، سەنگ و قورسایی پێشمەرگە لای جەنابیان لە هەموو پلە و پایەیەك بەرزترە.

سەرۆك مسعود بارزانی وەك پێشمەرگە و كاریزمایەك لە كۆمەلێك پرسی مرۆیی و سیاسی و پێكەوەژیانی پێكهاتە ئاینیەكان و سەربازی  و ئاسایشی و ...هتد  ی ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست كە ڕەهەندی  هەرێمی و جیهانیان هەبووە ڕۆڵی بینیوە و پێگەی بارزانی  بەهەند وەرگیراوە هەر ئەمەش هۆكارێك بووە  كە هەرێمی كوردستان وەك كارەكتەرێكی نادەوڵەتی كاریگەری گەورەی هەبێت لە یەكڵا كردنەوەی زۆرێك  لەم پرس و هاوكێشە گرنگانە لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان لە بەتایبەت ئەگەر ئاماژە بە شەڕی جیهانی تیرۆریستانی داعش بكەین كە چۆن   لە مەیدانی شەڕ  ڕابەرایەتی هێزی  پێشمەرگەی كوردستانی كرد و لە جیاتی هەموو جیهان و كوردستانیش بووە شوێنی حەوانەوەی دوو ملیۆن پەنابەر و ئاوارە ولێقەوماو لە نێوخۆ و دەرەوەی كوردستان  بۆ ئەمەش لە ئاستی باڵای جیهانی بارزانی و پێشمەرگە و هەرێم ستایشكراون.

‏‎لە لایەكی تر بارزانی وەكو رابەریی باڵای نەتەوەی كورد لەسەر ئاستی جیهان مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت ، چونكە مێژوو گەواهیدەرە كە هەموو ژیانی خۆی وەك پێشمەرگەیەك لە پێناو سەربڵندی و رزگاری  گەل و نیشتیمانەكەی تەرخان كرد و هەمیشە خەمخۆر و فیداكاری خاك و نەتەوەكەی بووە بەهەمان شێوە لە سەر ئاستی بەشەكانی تری كوردستانیش هەر وەك چۆن خەباتگێڕانی  و تێكۆشەرانی  ڕۆژهەڵاتی كوردستان حەواندۆتەوە و  چەندین جار بەكردەوە ڕۆڵی گرنگی گێڕا  لە پڕۆسەی ئاشتی لە باكووری كوردستان لە هەمان كات بۆ رۆژئاوای كوردستانیش ئەو كاتەی كە كەوتنە نێو مەترسییەوە ، ئەوا سەرۆك بارزانی وەك بەرپرسیاریەتییەكی مێژوویی و كوردانە  پێشمەرگەی كوردستان رەوانەی كۆبانێ و  هەوڵی یەكخستنی هێزە كوردیەكانی ڕۆژئاوای داو لەسەر هێل بوو لەگەڵ وڵاتە زلهێزەكان  بۆ پشتگیری پاراستنی مافەكانیان و پارێزگاریكردنیان لە هەڕەشە داگیركردن و تیرۆریستان  لەوەش گرنگتر هەمیشە لە رابردوو و ئێستاشدا شەڕی كورد  لە دژی كورد كە ئەوەش پیلانێكی تری دوژمنانە بۆ هەمیشە حەرام كردووە ..

بۆیە، سەرۆك بارزانی هەردەم  پێیان وابووە كە دەبێت بە شێوەیەكی ئاشتیانە مافەكانی نەتەوەی كورد لە چوارچێوەی  سنوری جوگرافیایی  ئەو وڵاتانە كە خاكی كوردستان و نەتەوەیی كوردی بە زۆر پێوە لكێنراوە بە لەبەر چاو گرتنی مافەرەواكانیان  لەم وڵاتانە دەستەبەر بكرێت و  تووشی گوشار و ستەملێكراو نەبنەوە . بە هەمان شێوەش لە هەرێمی كوردستانیش  لە ماوەی  سێ‌ دەیەی رابردوو ، سەرۆك مسعود بارزانی هەموو كاتێك قوربانی بە قوربانی بە مافی كورسی و دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان  داوە بە پێناو تەبایی و  پاراستنی یەكڕیزیی نێوماڵی كوردستان و بەتایبەتیش  هەمیشە بە  پەرۆشی كۆدەنگی نێوماڵی كوردی بووە لە هەولێر و بەغدا.  ئەمە جگە لە كۆمەڵێك هۆكاری تر  كە وایان لە سەرۆك بارزانی كردووە  ببێتە رابەری  نەتەوەی كورد لە هەر شوێنێك   و لە هەر ئاستێك  كە پرسی كورد گفتوگۆی لەسەر بكرێت و زۆرێكیش لە سەرۆك و سەركردەكانی جیهان ڕاستەوخۆ بارزانی بە رابەر و سەرۆكی كورد وكوردستان دەزانن و بۆ زۆرێكیش لە پرسە سیاسی و سەربازی وستراتیژییەكانی ناوچەكە و گفتۆگۆكردن و پرس  و ڕا بۆلایی جەنابیان دەگەڕێنەوە .

بە نسبەت پرۆسەی سیاسی لە عێراق  سەرۆك بارزانی وەك رابەر و كەسایەتییەكی بەهێز وكاریگەری  خاوەن ڕۆڵ و پێگەیەكی دیار و بەتایبەت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و  ڕۆڵێكی گرنگ و  بەهێزی هەبوو لە بونیاتنانەوەی عێراقی نوێ‌ هەر لە  مەجلیسی حكوم تا پرۆسەی نووسینەوەی دەستووری هەمیشەیی و پێكهێنانی حكوومەتە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق  و بۆ ئەو مەبەستە رۆڵی یەكڵاكەرەوە و گرنگیان هەبووە لە نزیككردنەوەی گشت حیزب و لایەنەكان و كردنەوەی گڕێكوێرەكان و زۆرێك لەو دەرگا داخراوانە لە سەری بڵند و بەدەستی سەرۆك بارزانی كراونەتەوە  ، بەدڵنییایەوە ئەگەر لەماوەی رابردوو و ئێستاشدا هەموو لایەنە عێراقییەكان جێبەجێكاری پلان و نەخشە ڕێگەی بارزانی بۆ پڕۆسەی سیاسی و بەڕێوەبردنی دەوڵەت  بكردایە كە هاوتەریب بوو لەگەڵ دەستووری هەمیشەیی و بەرژەوەندی تەواوی گەل و پێكهاتەكانی عێراقی و كە خۆی دەبینێتەوە لە بنەماكانی سازانی پێكهاتەكان  و هاوبەشی  ڕاستەقینە  لە بەڕێوەبردنی دەولەتی عێراق و هاوسەنگی  گشتگیر و جی بەجی كردنی تەواوی بەندەكانی دەستور و مامەلە نەكردن لەگەل پێكهاتەكانی عیراق بە زێهینەتی  زۆرینە ئەو كات بە دڵنیایەوە عێراق  دەیتوانی ڕۆلی گرنگ و جەمسەری بگێڕێت لەسەر ئاستی ناوچەكە و  خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی عێراقی فەراهەم بكات و ئەم هەموو نەهامەتیانەش بەرۆكی كۆمەڵگەی عێراقی نەدەگرت و عێراق نەدەبووە گۆڕەپانی یەكلای كردنەوە بەرژەوەندی و بەیەكداچوونی پیلانی  هێزە جیاوازەكانی ناوچەكە و جیهان.

 بۆیە، كاتێك دەسەڵاتدارانی عێراق هەموو بنەماكانی هاوسەنگی، هاوبەشی و سازان و مافەدەستوورییەكانی گەلی كورد و ئامۆژگاریی و نەخشەرێگای سەرۆك بارزانییان فەرامۆش و پاشگۆی خست ، ئەوا هەم خۆیان زەررەمەند بوون و هەم گەلی كورد و سەرۆك بارزانیش بێ‌ هیوا بوو كاتێك بەغدا بە زێهنیەتی چەوساندنەوە و تاكڕەوانە مامەڵەیان لەگەڵ كورد و كوردستان كرد  و ئەوەش وایكردووە كە رۆژ بە رۆژ عێراق بەرەو هەرەسهێنان و پاشەكشێ‌ بڕوات ، هەر ئەوەش بوو كە  دواجار وایكرد كە سەرۆك بارزانی  و گەلی كوردیان ناچار كرد بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە 25/9/20217  هەنگاو بنێن كە بووە تاكە بەڵگەنامەی شەرعی و یاسایی بە پئ ی بنەماكانی چارەی خۆنووسینی نەتەوە یەكگرتووەكان لە تەواوی خاكی كوردستان بۆ سەربەخۆی لە ئایندەدا .

دواتر بینیمان كە چۆن دەسەڵاتدارانی بەغدا  بە پیلانگێرییەكی نیوخۆیی و هەرێمی لە رۆژی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 پەڵاماری كوردستان و پارتی و بارزانییان دا بەمەبەستی نەهێشتینان ، بەخەیاڵی خۆیان  بە نەمانی سەرۆك بارزانی وەك پۆستی سەرۆكی هەرێم ئیتر ئەو  ڕۆڵ و پێگەیەیان نامینێت و پەراوێز دەخرێن لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقی و هاوتەریب لەگەڵ ئەمەش بەشێك لەم سیاسیە قین لە دڵانە بارزانیان بە مەترسی بۆسەر  یەكپارچەی دەوڵەتی عێراق دەبینی دواجار نەك  هەر ئەمە ڕوینەدا بەلكو پارتی بووە حیزبی ژمارە یەكی عیراق و ئێستاش هەر ئەم لایەنە عێراقی  و هەرێمیانەن كە سەرۆك بارزانی  وەك رابەری نەتەوەی كورد هەم لە سەر ئاستی كوردستان  وئاستی عیراق و ناوچەكە دەبینن و مامەڵەی لەگەل دەكەن و بە هۆكار و پێویستیەكی گرنگی سەقامگیری و ڕزگار كردنی دەوڵەتی عێراق دەیبینن و داواكارن كە جەنابیان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە  لێكنزیك كردنەوەی لایەنە ناكۆكەكان و ڕێگە گرتن لە پەرتەوازەی نێو ماڵی سوننە و شیعی و كوردی  و هێوركردنەوەی ململانێ ی نێوان هەموو پێكهاتەكانی عێراق ئەم ڕۆلەی بارزانیش بەڕوونی دركی پێكراوە لە لایەن  تەواوی وڵاتانی ناوچەكە و  جیهان  و بارەگای بارزانی بۆتە ناوەندی بڕیاردان لەسەر ڕاستكردنەوەی ئاراستەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراق .

لەئێستاشدا، هەموو ئەو هێزە سیاسیانەی كە بەهەموو توانایەكەوە لە عێراق هەوڵی لەناوبردنی بارزانی و قەوارەی هەرێمی كوردستان دا و تا ئێستا لە سەر ئەو زێهینیەتە بەردەوامن چاویان لەوەیە تا سەرۆك بارزانی وەك فریادرەس چارەسەری دۆخی چەقبەستوویان بكات و دەرگا داخراوەكانیان بۆ بكاتەوە ـ هەموو ئەمانە و ئەوانەی لە سەرەوەش ئاماژە پێدا دەرخەری ئەو راستییانەن كە سەرۆك بارزانی ، كارێزما و زەروورەتە بۆ ئێستا و ئایندە ..

Top