بلایز و تیشێرتی هاوینە

بلایز و تیشێرتی هاوینە

رەنگە بەلاتانەوە سەیر بێت كە باس لە بلایزی هاوینە دەكرێت، مۆدەكانی بلووز و بلایز زیاتر لە وەرزی زستاندا لەبەر دەكرێت، بەڵام وەك ئەوەی لە مۆدەكاندا هاتووە كە تیشێریت و جلوبەرگی نیوقۆڵ هەندێ جار لە زستاندا دەپۆشرێت، كە خۆی مۆدێكی هاوینەیە، بلایز مۆدێكی شەنگ و ناسكی هەیە، لە ئێستادا لە وەرزی هاوینشدا لە شێوەی جلی تەنك و كراوەدا وەك مۆدێكی باو دادەنرێت، دیزاینەرانی جلوبەرگ چەندین جۆرە بلایزی جۆراوجۆریان بۆ هاوینە تەرخان كردووە، كە بریتیین لە: دیزاینەر ئیمانوێل ئەنگار، بلایزی رەش و سپی بە سەردەستی كراوەی درێژ ئامادەكردووە، بۆ كاتی دەرچوون و گەشت گونجاوە، دیزاینەر ئادەم لیبیس بلایزی كراوە و فراوانی بە سینگی گەورە و دوگمەی كراوە لەگەڵ یەخەیكی پان و درێژ بە دانتێل لە شێوەی وردە گوڵی بچووك، بەشی پێشەوەشی بە دووگمەیە، بۆ كاتی فەرمی گونجاوە، ئەكناڤاس، بلیزی رەنگی سەوز و زەردی ئامادە كردووە، كە لە شێوەی باڵۆن وایە، هەروەها رەنگی شین لە نێو نەخشەكانی جلەكەدا هەیە، بۆ بۆنە و یادەكان گونجاوە، دیزاینەر ئانا ماسۆن، بلایزی كورت و سەردەست كراوەی لە رەنگی بێجی ئامادەكردووە، بە وردە گوڵی بچووكی قاوەیی كاری رازاندنەوەی بۆ كردووە، لەگەڵ بەرۆكی كراوە بۆ گەشت و سەیران دەشێت.

Top