جۆ بایدن لەسەر پایسكل دەكەوێت

جۆ بایدن لەسەر پایسكل دەكەوێت

جووڵە و كارە سەیرەكانی سەركردەكانی جیهان هەمیشە بە وردی چاودێری دەكرێن و، لە زۆربەی میدیا و سۆشیاڵ میدیادا بە زووترین كات بڵاو دەكرێنەوە، بە تایبەت كاتێك جووڵەیەكی لەناكاو و پێكەنیناوی و كەوتنیان بەسەردا دێت. جۆ بایدن یەكێكە لەو سەرۆكانەی تەنانەت پێشتریش كە جێگری سەرۆك بووە، لە زۆربەی جووڵەكانیدا دەبینرا كە دەكەوێت، چەندین ڤیدیۆی جۆراوجۆری هەیە كە لەسەر پەلیكانەی فرۆكە و شوێنی ئاسایی ساتمە دەكات و بەر لەوەی بكەوێت خۆی دەگرێتەوە، بەڵام دواجار بایدن ویستی پایسكل لێبخوڕێت، كەچی سێ جار لەسەر یەك كەوت، بایدن لەو كاتەی دەیەوێت پایسكل لێخوڕێت تا بڵێ وەكو جاران شینگ و هێزم ماوە، كەچی تا ئەو كاتەی پاسەوانانی یارمەتییاندا، چەند جارێك كەوت، دۆناڵد ترەمپیش بە كۆمێنت كە هەمیشە رەخنە لە بایدن دەگرێت، دەڵێ: «ئاگاداربە ئەمریكاش بە دەستی تۆوە نەكەوێت».

 

Top