دینا و بەهرام لە یەكتر جیابوونەوە

دینا و بەهرام لە یەكتر جیابوونەوە

خانمە گۆرانیبێژی كورد (دینا) و (بەهرام یەزدان پەناە)هاوسەری لەیەكتر جیابوونەوەو كۆتاییان بە پڕۆسەی هاوسەركیرییەكەیان هێنا .

دینا لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام ئاماژەی پێدا كە ئەوان بە هێمنانە كۆتاییان بە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەكەیان هێنا, لە درێژەی بڵاوكراوەكەیدا دینا دەڵێت: دوای ڕاگۆڕینەوەو گفتوگۆیەكی هێمن و پێگەشتوانە, من و بەهرام بڕیارە سەختەكەی جیابوونەوەمان دا, ئەو بڕیارەی كە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە ڕابردوو و داهاتووی یەكتر داومانە, بە پێویستمان زانی پێتانی ڕابگەیەنین و چاوەڕوانیشمان لە هەموو لایەك ئەوەیە كە بەهەمان شێوەو لەسەر هەمان بنەمای ڕێز لێمانی قەبوڵ بفەرموون .

دینا و بەهرام لە یەكتر جیابوونەوە

هاوسەرگیرییەكەی (دینا)ی گۆرانیبێژو (بەهرام)ی فۆتۆگرافەر زیاد لە ساڵێكی خایاند, هاوكات دینا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام, لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەواڵی جیابوونەوەیان سەرجەم وێنەكانی خۆی و بەرهرامی لابردووە .

ئاسۆ كاكەیی

دینا و بەهرام لە یەكتر جیابوونەوە
Top