هەژدە کەس لە نائارامییەکانی ئۆزبەکستان کوژران

هەژدە کەس لە نائارامییەکانی ئۆزبەکستان کوژران

 

 

 

بەهۆی ئاژاوە و نائارامی لە ناوچەیەکی سەربەخۆ لە ئۆزبەکستان 18 كەس کوژران و بەسەدان كەس بریندار بوون.

شەوکەت میرزیۆیەڤ، سەرۆک كۆماری ئۆزبەکستان گوتی: لە دوای ناڕەزایی و خۆپیشاندان لەم ناوچەیە،زیانی گیانی لە ناو هاووڵاتییان و ئەفسەرانی یاسادا هەبوو، سیاسەتمەدارێکی بەرهەڵستکاری دوورخراویش گوتی: کە بەلایەنی کەمەوە 18 کەس کوژراون، سەرۆکی ئۆزبەکستان و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە ئاماژەیان بە ژمارەی تەواوی قوربانییەکان نەکردووە، هەروەها سەدان برینداریش هەیە.

چەند ڕۆژێک پێش ئێستا خەڵکی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری قەرەقالپاقستان دەستیان بە خۆپیشاندان کرد، ناڕەزاییەكان بەهۆی هەوڵەکانی حکومەتی ناوەندەوە بوو بۆ کەمکردنەوەی دەسەڵات و ئاستی خۆبەڕێوەبەریی ئەم هەرێمە.

ئەو وێنانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی ناوچەی قەرەقاڵپاقستان ، سەختی پێکدادان و زیانەکانی ژیان و زیانی دارایی پیشان دەدات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

 

هەژدە کەس لە نائارامییەکانی ئۆزبەکستان کوژران
Top