نەرم و نیانیی لێو روخسارت دەگەشێنێتەوە

نەرم و نیانیی لێو روخسارت دەگەشێنێتەوە

تیشكی خۆر و گەرمای وەرزی هاوین كاریگەری لەسەر زۆربەی پێستی خانمان دەبێت، بۆیە تا چەند وریای پێست و لەشولارت بیت هەوڵێكی ئەرێنییە بۆ جوانیی پێستت. لێو یەكێكە لە ناسكترین بەشەكانی جەستە، كە جگە لەوەی بەردەوام بەر تیشكی خۆر دەكەوێت، هەروەها بەهۆی ئاوی دەمەوە تەڕ و وشك دەبێت، وێڕای ئەوەی لە كاتی دەموچاو شووشتن و ئاو خواردنەوە، یان كاتێك لێوەكانت تەڕ دەبێ و دەچیتە بەر تیشكی هەتاو، بەم جۆرە لێوت تووشی قلێشان و شەق بوون و پێست هەڵدان دەبێ، ئەلیزابیت تانزی، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەری كاپیتاڵ لێزەر ئەند سكین دەڵێت: «پێستی لێو ئەوەندە ناسكە، رەنگە بە هۆی گۆڕانكاریی كەشوهەوا، یان هەر كاریگەرییەكی دەرەكییەوە تووشی گەورەترین نەخۆشی و كارەسات ببێت، بۆیە هەمیشە دەبێت گرنگی بە لێوت بدەیت، لە ئاگاداربوون و پارێزگاریكردن لە نەخۆشییەكانی پێست و ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی تێكدانی جوانیی لێوت». گۆڤاری (ئەلۆر)ی جوانكاری ئاماژە بە گرنگیدان بە لێو دەدات كە بەكارهێنانی بەرهەمەكانی جوانكاری پاراستنی لێو، یەكێكە لە هەوڵە سەركەوتووەكان بۆ جوانی و نەرمیی لێوەكانت، ئەو بەرهەمانەی خوارەوەش بە یەكێك لە چاكترین كرێم و دەرمانەكانی پاراستنی لێو دادەنێت: كرێمی دژە هەتاوی سوپەرگۆ، SPF 30 Supergoo AcaiFusion و كول مینیراڵ - Coola Mineral Liplux و باڵم سەنسكرین- Mineral Lip Balm Sunscreen وسپێكترەم لیپ Aquaphor Lip Repair + Protect Broad Spectrum، هەوڵ بدە لە كاتی دەرچووندا كرێمی دژە هەتاو بەكاربهێنیت، ئەوەندە دەست لە لێوانت مەدە، هەروەها دوور بكەوە لە تەڕكردنی لێو بە لیكی دەمت.

Top