ئۆتۆمبێلە نوێیەكان سیستمێكیان هەیە بەستراوەتەوە بە ئیشپێكردنی مەكینەوە

ئۆتۆمبێلە نوێیەكان سیستمێكیان هەیە بەستراوەتەوە بە ئیشپێكردنی مەكینەوە

ئۆتۆمبێلە نوێیەكان سیستمێكیان هەیە كە بەستراوەتەوە بە عەقڵی ئیشپێكردنی مەكینەوە، كە بەردەوام چاودێریی ڕێژەی هاوسەنگیی بەنزین و هەوا دەكات لەسەر پستۆن و، پستۆن و كرانگ شەفت دەپارێزێت لە شكان Air Fuel Ratio، ئەم سیستمە بەردەوام كاردەكات و هەركاتێك ڕێژەكە نا هاوسەنگ بوو، ئەوا دەبێت هاوسەنگی بكاتەوە، ئەگەر هاتوو هەر حەساسێك كە پەیوەست بێت بەم سیستەمە و ڕێژەی بەنزین و هەوا، ئەوا ئەو سیستەمە ناتوانێت بەباشی كاربكات، بۆیە عەقڵ هەڵدەستێت بە كەمكردنەوەی هێزی مەكەینە بەشێوەیەك كە مەكینە تەنیا بە شێوەیەكی ئاسایی ئۆتۆمبێلەكە لێبخوڕێت و مەكینەكە هیچ هێزێكی هەستان و فەقاز و ئۆڤەری نامێنێت، ئەم كردارەش بۆ پاراستنی ناوەوەی مەكینە (پستۆن، كرانگ شەفت، قۆڵەبەگن)ـە و دەپارێزێت لە شكان، لە هەندێك ئۆتۆمبێل ل ەناو داشبۆرددا بە ئینگلیزی ئاگادارت دەكاتەوە لەو كێشەیە و دەنوسرێت (Engine Power Is Reduced) واتا هێزی مەكینە كەمكرایەوە، لە كۆمپیۆتەریش بەزۆری دوو كۆد دەدات،

P0171 System Too Lean، P0172 System Too Rich

پێت دەڵێت بەنزین لەسەر پستۆن گەلێك زۆرە، یان گەلێك كەمە، بۆیە هەر كاتێك ئۆتۆمبێلەكەت توشی ئەم كێشەیە بوو، ئەوا ناچارت دەكات چاكی بكەیت، چونكە ئۆتۆمبێلەكەت هیچ كێشی نامێنێت و هەرچەندی پێی لێ بنێیت و زەختی لێ بكەیت، مەكینە ناتوانێت تەنانەت 20% ی هێزی خۆی بدات.

Top