چێژ و خۆشی لە گەشتكردنت وەرگبرە

چێژ و خۆشی لە گەشتكردنت وەرگبرە

لە كاتی گەشتكردندا هەندێك هەوڵ و گرنگیدان وادەكەن كە گەشتەكەت خۆشتر بێت، هەندێك كەس گەشت لەگەڵ كەسانی دیكە دەكەن، هەروەها هەندێكی دیكە حەز بە گەشتی تەنیا دەكەن، مەرج نییە گەشتەكەت بۆ شوێنێكی دوور بێت، لە كاتی بێزاری و دڵتەنگیدا دەتوانیت گەشتی شوێنێكی دەرەوە بكەیت، یان ئەگەر گەشتەكەت بۆ شوێنی دوور بوو، دەتوانیت هەنگاوەكان بە تەنیا جێبەجێ بكەیت و كارەكانت خۆت بیكەیت. سەرەتا هەوڵ بدە لە رێگەی پلانەكانتەوە گەشتەكەت رێك بخەیت، هەروەها دواتر بە شێوەیەكی بەرنامەرێژی كەرەستە و پێداویستییەكانت ئامادە بكە، كاتت تەرخان بكە، مۆڵەتی تەواو وەربگرە و كارەكانت بە جوانی جێبەجێ بكە، هەوڵ بدە سەردانی زۆرترین شوێن بكەیت، هەروەها پێویستە ناونیشانی خۆت بە كەسێك بڵێیت بۆ هەر ئەگەرێك، بەر لە گەشتەكەت شوێنەكان دەستنیشان بكە، لە هەر كێشەیەك كەسانی دەوروبەرت ئاگادار بكەرەوە، خواردنی خۆش نۆش بكە، بەر لە خوارنەكەت سەردانی شوێنی گشتی بكە، تاوەكو خواردنی باش هەرس بكەیت، گرنگی بە جلوبەرگ و جوانیت بدە، هاوڕێیەتی دروست بكە.

Top