میران عەلی بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

میران عەلی بەرهەمێكی نوێی بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ (میران عەلی) بەرهەمێكی نوێی هونەری بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .

میران گۆرانییەكی نوێی بەناوی (ئاخ ئەمان) لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بڵاوكردەوە كە هونەرمەند و گۆرانیبێژی كورد(هەڤاڵ ئیبراهیم) ئاوازەكەی ئامادەكردووەو (یوسف رەمەزان) تێكستەكەی نووسیوەتەوە .

هەروەها (ئاری مودەرسی) موزیك و دابەشكردنی گۆرانییەكەی ئەنجامداوەو (ئومێد راهرۆ) میكس و ماستەرینگی كردووەو (ئەحمەد رەمەزان) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكەی ئەنجامداوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top