ژمارەی قوربانیانی داڕمانی زەوی لە هیندستان گەیشتە 20 كەس

ژمارەی قوربانیانی داڕمانی زەوی لە هیندستان گەیشتە 20 كەس

 

بەهۆی داڕمانی زەوی لە ویلایەتی مانیپور لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتی هیندستان ژمارەی قوربانییەکان بۆ 20 بەرزبووەوە.

بە پێی وتەی دەسەڵاتدارانی هیندستان تا ئێستا زیاتر لە 40 کەس بێسەروشوێن بوون، دوای ئەو ڕووداوە كە لە شوێنی دروست كردنی هێڵی شەمەندەفەری توپۆل لە ناوچەی نۆنیی ویلایەتی مانیپورسەرقاڵی كاركردن بوون.

بە وتەی ئەو بەرپرسانە، لە مانیپور 20 کەس بەهۆی داڕمانی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەیەشەوە یەكێك لە بەرپرسە باڵاكانی مانیپور گوتی: تا ئێستا 18 کەس ڕزگارکراون، بەڵام بەهۆی شلبوونی زەویەوە ئۆپڕاسیۆنی ڕزگارکردن بە وردی و بەشێوەیەكی وشیارانە دەبێت ئەنجام بدرێت، لەلایەکی دیکەوە ژمارەی قوربانیانی لافاوەکانی ویلایەتی ئاسامیش بۆ 173كەس بەرزبووەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top