گوارەی بازنەیی خشڵێكی ناسك بۆ گوێچكەكان

گوارەی بازنەیی خشڵێكی ناسك بۆ گوێچكەكان

مۆدی خشڵەكان لەگەڵ كەشوهەوا و وەرزەكاندا گۆڕانكارییان بەسەردا دێت، هەر بۆیە خانمان لە هەڵبژاردنی خشڵەكانیاندا چەندین جار تووشی دوو دڵی و نیگەرانی دەبنەوە، بەم جۆرە پێویستە خانمان رێنمایی پسپۆرانی ماكیاژ و خشڵ و ماركەكان وەربگرن، ماركەی بولگەری گرنگی بە گوارەی بازنەیی ورد و بچووك داوە، كە لە چەندین رەنگی جۆراجۆرە. ماركەی میسیكا، مۆدی خشڵی گوارەی دروستكراو لە پلاستیك و باغەی وەك خشڵێكی ئاسایی و سادە خستووەتە روو، بەم جۆرە مۆدەكانی خشڵەكان بە جوانترین شێوە دەردەكەون بۆ بۆنە و یادەكان گونجاون. ماركەی پێجێ، گوارەی بازنەیی گەورەی ئامادە كردووە كە جێگەی جوانی و رازاوەیە بۆ گەشت و سەیران گونجاوە. ماركەی كارتێ، گوارەی لە شێوەی بازنەیی و هێلكەیی ئامادە كردووە، كە نەخش و نیگاری جۆراوجۆری لەسەرە و، بۆ دەرچوون و بازاڕكردن گونجاوە. ماركەی بۆشیرۆن گوارە ناسك و باریكەكانی ئامادەكردووە كە ناسك و سەرنجڕاكێشە.

 

Top