زیپكەی گەنجێتی لە پێگەیشتوواندا

زیپكەی گەنجێتی لە پێگەیشتوواندا

زیپكەی گەنجێتی لە پێگەیشتوواندا Adult acne واتە دەركەوتنی زیپكە لە پاش تەمەنی 25 ساڵی، كە ئافرەت زیاتر لە پیاوان تووشی دەبن، بۆنموونە نزیكەی 15% ی ئافرەتانی پێگەیشتوو دوچاری زیپكە دەبن. ئەمە روونە كە زۆربەی هەرە زۆری حاڵەتەكانی زیپكەی گەنجێتی پێش تەمەنی 25 ساڵی لەخۆیانەوە بە تەواوی چاك دەبنەوە. ئەگەرچی هۆكارەكانی زیپكە لە پێگەشتوواندا هەمان ئەو هۆكارانەن كە دەبنە هۆی زیپكەی گەنجێتی وەكو زیاد دەردانی چەوریی پێست، گیرانی كونەكانی پێست بە خانەی پێست و بەكتریا و هەوكردن، بەڵام لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی فەرەنسیدا لە زانكۆی پاریس هاتووە كە زیاد خواردنی خۆراكی چەور و شیرینی، هاندەرن بۆ سەرهەڵدانی زیپكەی پێگەیشتووان. ئاماژە بەمەش كراوە كە رۆژانە خواردنی ژەمێكی بچووكی خۆراكی چەور، یان شیرینی، ئەگەری سەرهەڵدانی زیپكەی پێگەیشتووان تا رێژەی 54% زیاد دەكات، هەروەها شوكولاتەی سپی تا رێژەی 28% و شوكولاتەی تاریك تا رێژەی 10%. كەواتە هەتا رێژەی چەوری و شەكر لە خۆراكدا بەرزتر بێت، هێندە ئەگەری زیپكەی پێگەیشتووان زیاتر دەبێت.

 

Top