تووشبووانی شەكرە دەتوانن میوە بخۆن.. بەڵام!

تووشبووانی شەكرە دەتوانن میوە بخۆن.. بەڵام!

خواردنی میوە گرنگیی زۆری هەیە بۆ نەخۆشانی شەكرە، چونكە جگە لە ڤیتامین و كانزا و ماددە دژەئۆكسانەكان، زۆربەی جۆرەكانی میوە رێژەیەكی بەرزی ریشاڵ Fiber لەخۆدەگرن، كە هەڵمژینی شەكر لە كۆئەندامی هەرسدا لەسەرخۆ دەكاتەوە، بەمەشەوە ئاستی شەكری خوێن جێگیر دەبێت، بەڵام لە لایەكی دیكە زۆربەیان شەكر لەخۆدەگرن، بۆیە پێویستە لەسەر تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە كە وریان بن لە چەندێتیی خواردن و هەڵبژاردنی جۆرەكانی میوەدا. لە راپۆرتەكانی كۆمەڵەی ئەمریكیی نەخۆشیی شەكرە ADA هاتووە كە تووشبووانی شەكرە دەتوانن هەر جۆرە میوەیەك بخۆن، بەڵام بە بڕی دیاریكراو بۆ هەر جۆرێك. ئەو جۆرانەی میوە كە رێژەی كەمی شەكر لەخۆدەگرن، گونجاوترن بۆ نەخۆشانی شەكرە، كە بریتین لە: سێو، ئاڤۆكادۆ، گێلاس، خۆخ، هەرمێ، ئاڵو، فەراولە. هەروەها ئەو جۆرانەی كە بڕی مامناوەندی شەكر لەخۆدەگرن، وەكو: هەنجیر، كیوی، ترێ، مانگۆ، پرتەقاڵ، مێوژ، مۆزی كارك. سەبارەت بەو جۆرانەی كە بڕی زیادی شەكریان تێدایە، ئەوا پێویستە كە بە بڕی كەمتر بخورێن، بۆنموونە: مۆزی گەییو، خورمای وشككراو، شووتی، ئەناناس، هاوكات لەگەڵ دووركەتنەوە لە میوەی قوتووكراو، یان ساس و شیرەی میوە كە شەكری زیاد لەخۆدەگرن

Top