لە وەرزی گەرمادا پارێزگاری لە پێستت بكە

لە وەرزی گەرمادا پارێزگاری لە پێستت بكە

پارێزگاریكردن لە پێست، ئەركێكی قورسە و پێویستی بە زانیاری و شارەزابوون هەیە، هەمیشە كچان گلەیی لە جوانیی پێستیان دەكەن، خانمانی بەتەمانیش بە دەست چرچ و لۆچییەوە دەناڵێنن، ئەمە سەرباری ئەوەی بەردەوامیش بە هەنگاوەكانی جوانكاری و پاكراگرتن و پاككردنەوە پەیڕەو دەكەن. پسپۆرێكی كۆمەڵەی جوانكاریی ئەڵمانی هۆشداری لە زۆر پاككردنەوەی پێست دەدات، بەوەی كە دەبێتە هۆی هەستەوەری و سووربوونەوە و، نەخۆشییەكانی پێست زیاد دەكات، هەروەها كاریگەری لەسەر ئاستی ترشی سەر پێست دەبێت و بەمەش توانای بەرگری لە شێ و گەرماد لاواز دەبێت، بەم هۆكارەش پێست توشی وشكبوونەوە دەبێت، ئەو پسپۆرە زیاتر ئامۆژگاریی خانمان دەكات كە ئەو كەرەستانە بەكار بهێنن كە ماددەی (یۆریا)ی تێدایە، بەر لە كڕینی كرێم و شامپۆكانت هەوڵ بدە نووسراو و رێنمایی سەر كەرەستەكان بخوێنیتەوە، یان پرسیار لە خاوەنی فرۆشگاكە بكە، چونكە ماددەی یۆریا پارێزگاری لە پێست دەكات و بە نەرمونیانی دەیهێڵیتەوە، هەروەها هەوڵ بدە رۆژانە جارێك پێستت پاك بكەیتەوە و زێدەڕۆیی لە پاككردنەوەی مەكە، جگە لەوەش لە وەرزی گەرمادا نابێت بە ئاوی گەرم دەموچاوت بشۆیت، ئاوی گەرماویش با شلەتێن بێت، شەوانەش بەر لە نووستن بە فڵچە و كلینكسێكی تەڕ تەواوی ماكیاژەكەت لابدە و، زۆریش دەست لە روخسارت مەدە، بە تایبەت ئەو كاتەی كە هەست دەكەیت دەستت پاك نییە.

 

Top