سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت هاوبەشی دەکەن

سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت هاوبەشی دەکەن

سامسۆنگ و مایکرۆسۆفت هاوبەشی دەکەن بۆ دابینکردنی بەرنامەی ئێکس بۆکس لەسەر سەکۆی یارییەکانی سامسۆنگ
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، کە پێشەنگی بەرهەمهێنانی تەلەفزیۆنە لە جیهاندا بۆ ماوەی ١٦ ساڵ لەسەریەک، ڕایگەیاند کە ئێکس بۆکس Xbox پەیوەندی بە سەکۆی یاریەکانی سامسۆنگ Samsung Gaming Hub کردووە کە تایبەتمەندە بە دۆزینەوەی پەخشی یارییە نوێیەکان کە لە تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ ٢٠٢٢ بەردەستە، لەوانە: وەک QLED 8K، Neo دەگرێتەوە QLED 4K، QLEDs، و زنجیرەی نوێی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ٢٠٢٢. بەم کارە دەبێتە یەکەم سەکۆی تەلەفزیۆنی زیرەک لە جیهاندا کە میوانداری بەرنامەی ئێکس بۆکس لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکان بکات. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە ئێستا بەکارهێنەرانی ئەم سەکۆیە دەتوانن لە ڕێگەی خودی بەرنامەکەوە زیاتر لە ١٠٠ یاری کوالێتی بەرز پەخش بکەن، لەنێویاندا یارییە بەناوبانگەکان، وەک Halo Infinite و Forza Horizon 5. نەک هەر ئەوە، بەڵکو دەتوانن لە یەکەم ڕۆژەوە چێژ لە یارییە نوێیەکان وەربگرن لە ستۆدیۆکانی Xbox Game، و چێژ لە تایبەتمەندیە داهێنەرەکان وەربگرن لە کۆمپانیای Bethesda Softworks و وە کۆمپانیای زیاتر کە لەم بوارەدا کار دەکەن.
Samsung Gaming Hub سەکۆیەکی نوێیە بۆ دۆزینەوەی پەخشی یارییەکان و بە سیستەمی کارپێکردنی تایزین Tizen پشتگیری دەکرێت، کە ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا تێکەڵ دەکات بۆ دڵنیابوون لە ئەزموونێکی باشتر بۆ یاریزانان لەسەر تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ 2022، کە ڕێگە بە یاریزانان دەدات دەستیان خێرا بەو یاریانە بگات کە خواستیانە لە هاوبەشە پێشەنگەکانی ناوەڕۆک لەسەر ئاستی پیشەسازیەکە. جگە لە بەرنامەی ئێکس بۆکس کە سەدان یاری دڵخوازیان لە ڕێگەی Xbox Game Pass پێشکەش دەکات، یاریزانان هەروەها دەتوانن ئەزموونی یارییە سەرسوڕهێنەرەکان بکەن، و کاتی چوونە ژوورەوە کەم بکەنەوە، و چێژ لە دیمەنە سەرسوڕهێنەرەکان وەربگرن، ئەمەش بەهۆی باشترکردنی جوڵەی پێشکەوتوو و تەکنەلۆژیای کارایی یاریکردن لە ڕێگەی تەلەفزیۆنی زیرەکی سامسۆنگ .٢٠٢٢ و زنجیرەی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی ٢٠٢٢.
وۆن جین لی، بەرپرسی تیمی بازرگانی خزمەتگوزارییەکا لە کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان، ڕایگەیاند: "ئێکس بۆکس" Xbox بە هاوبەشێکی سەرەکی سامسۆنگ دادەنرێت کە هاوبەشی دیدگا و خۆبەخشیمان دەکات بۆ گەیاندنی ئەزموونێکی یاریکردنی بەرز و گەیشتن بە هەموو گۆشەکانی ماڵەکە. ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هاوبەشیمان لەگەڵیان بە زیادکردنی بەرنامەکەیان بۆ سەکۆکەمان، بۆ ئەوەی بەکارهێنەرانی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانمان دەستیان بگات بە سەدان یاری لە Xbox Game Pass. وە ئێستا کڕیارەکانمان دەتوانن یارییە دڵخوازەکانیان ئەنجام بدەن، بە هەمان ئاسانی سەیرکردنی بۆنەی ڕاستەوخۆی وەرزشی و پەخشکردنی فیلمەکان لەسەر تەلەفزیۆنەکانی QLED و QLEDی سامسۆنگ.
لە لای خۆیەوە فیل سپێنسەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Microsoft Gaming ڕایگەیاند: ئێمە تامەزرۆی هێنانی یارییە خۆشەکانین بۆ هەمووان لە جیهاندا، هەروەها بەردەستخستنی ئێکس بۆکس بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان هەنگاوێکی دیکەیە بۆ گۆڕینی دیدگاکەمان بۆ ڕاستی، هەر بۆیە ئێمە بە پەرۆشین بۆ هاوبەشیکردن لەگەڵ سامسۆنگ کە پێشەنگی جیهانییە لە بواری تەلەفزیۆنەکاندا بۆ ناساندنی ئێکس بۆکس بە یاریزانی زیاتر. کارکردن لەگەڵ سامسۆنگ یارمەتیدەرمان بووە بۆ دابینکردنی دەستڕاگەیشتنێکی زیاتر بە یارییەکان، و پێشوازیکردن لە یاریزانە نوێیەکان بۆ ناو کۆمەڵگەی یاریکردنی گەشەسەندوو”.
سەکۆی Samsung Gaming Hub کە لە پێشانگای ئەلیکترۆنی بەکاربەر ٢٠٢٢ نمایشکرا، چەندین هاوبەشی لەگەڵ خزمەتگوزارییە پێشەنگەکانی پەخشکردنی یاری لەخۆدەگرێت، وەک NVIDIA GeForce NOW و Google Stadia و Utomik. لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەمڕۆی ئەم هاوبەشییە نوێیە، بووە تاکە سەکۆی تەلەفزیۆنی زیرەک کە بەرنامەی Xbox پێشکەش دەکات. و سەکۆی Samsung Gaming Hub لە ٣٠ی حوزەیرانەوە لە ناوچە دیاریکراوەکانی جیهان لەسەر مۆدێلەکانی ٢٠٢٢ی تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی سامسۆنگ بەردەست دەبێت.

Top