سەرۆک بارزانی، سەبارەت بە رووداوی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆ داوایەک ئاراستە دەکات

سەرۆک بارزانی، سەبارەت بە رووداوی کوشتنی دوو مامۆستاکەی زانکۆ داوایەک ئاراستە دەکات

سەبارەت بە رووداوی کوژرانی دوو مامۆستاکەی زانکۆ سەڵاحەدین، سەرۆک بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە و لەمیانەدا داواش دەکات، تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیدیکە دووبارە نەبنەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر خەمگین و نیگەرانم بە شەهیدبوونی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان كە ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تاوانكاریدا گیانیان لە دەست دا و شەهیدبوون.

سەرەخۆشیی خۆم ئاڕاستەی بنەماڵە و كەسوكار و هەڤاڵ و ئاشنایانی هەردوو شەهید و هەموو ئاكادیمیكار و مامۆستایانی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە بنەماڵە و كەسوكاریان ببەخشێت.

داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەم تاوانبار سزای یاسایی تاوانەكەی وەربگرێت و، هەروەها ڕێوشوێنی پێویست بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی تاوان و ناهەقیی لەم شێوەیە چیتر دووبارە نەبنەوە.

مسعود بارزانی
٢٨ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢

Top