كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هیرد راگیرا

كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هیرد راگیرا

دەزگای GoFundMe هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كۆمەكی بۆ (ئامبر هیرد) راگرت بۆ ئەوەی بتوانێت بڕی دە ملیۆن دۆلار كۆ بكاتەوە، دوای ئەوەی لە دادگا داوایەكی دژی جۆنی دێپ هاوسەری دۆڕاند و ناچار كرا ئەم بڕە پارەیە وەك قەرەبوو بداتە هاوسەری پێشووی.
لە هەڵمەتەكە بە ناونیشانی (Justice for Amber Heard) بوو، بۆ ئەم مەبەستە پەیجێكی تایبەت كرابووەوە و بڕی یەك ملیۆن دۆلار كۆكرایەوە بۆ یارمەتیدانی ئامبر و، راستەوخۆ پارەكانی پێ دەگەیشت.

كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ هیرد راگیرا

لە لاپەڕەكەدا هاتبوو: پێدەچێت ئامبر و سۆشیال میدیا هەڵمەتێكیان ئەنجام دابێت بۆ پاراستنی ستەمكار، بڕی قەرەبووەكە زیاترە لە تەواوی سەروەتی ئامبر، مایەی دڵتەنگییە كە جۆنی توانیی لە سزای كارە خراپەكەی رزگاری ببێت، حوكمەكەش كارە خراپەكە بەهێزتر و پتەوتر دەكات، ئەگەر دەتوانیت یارمەتیی بدەیت، تكایە ئەم كارە ئەنجام بدە، پارەكەش راستەوخۆ دەگاتە دەستی ئامبر.
گوتەبێژی ویبسایتی كۆكردنەوە كۆمەكەكە رایگەیاند: ئەوان دەیانتوانی هێمای (Flag) لەسەر پەیجەكە دانێن، ئێستاش سەكۆكە بە نیازە بەدوای پەیجە سەختەكاندا بگەڕێت و رێكاری یاساییان بەرامبەر بگرنە بەر.
نوێنەری (GoFundMe) بە ویبسایتی (Insider) راگەیاند: هەموو ئەو كەسانەی كۆمەك كۆدەكەنەوە دەسڕێتەوە ئەگەر پەیوەندیی راستەوخۆیان نەبێت، یان رێگایان پێ نەدرابێت لەلایەن ئەو كەسەی پارەكانی پێ دەگات، چونكە كاری پێشینەیان بریتییە لە پاراستنی كۆمەڵگە و رێزگرتن لەو كەسانەی یارمەتییەكان پێشكەش دەكەن.
سەرچاوە: https://www.opinyatimes.com/

Top