زیرەكترین مرۆڤی سەر زەوی

زیرەكترین مرۆڤی سەر زەوی

 ویلیام جیم سایدیس زیرەكترین مرۆڤی مێژووە و توانیویەتی لە تەمەنی یەك ساڵیدا بە ئاسانی بنووسێت و لە تەمەنی پێنج ساڵیدا شارەزا بووە بە پێنج زمانی گرنگی جیهان و لە تەمەنی11ساڵیدا وەك مامۆستای زانكۆی هارواردی ئەمریكا دەستنیشان كراوە، سایدیس لە ساڵی 1898 لە ئەمریكا لەدایكبووە و لە تەمەنی46ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە، ئەو پیاوە تواناییەكی سەرنجراكێشی لە فێربوونی بیركاری و زماندا هەبووە.

لە تەمەنی 18 مانگیدا توانیویەیی رۆژنامەی نیویۆرك تایمز بخوێنێتەوەو لە تەمەنی هەشت ساڵیدا شارەزای هەشت زمانی گرنگی جیهان بووە، هەروەها زمانێكی نوێی بە ناوی « vendergood» دامەزراند، لە كاتێكدا كە iq ی مێشكی مرۆڤێكی ئاسایی 85 تا 115یە، iq ی مێشكی سایدیس 250 بووەو لە سەرەوەی ریزبەندی زیرەكترین مرۆڤەكانی جیهاندایە.

Top