ئەو شتانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

ئەو شتانەی زیان بە گورچیلە دەگەیەنن

ستایلێكی تەندروستییانەی ژیان ئەگەری گرفتەكانی گورچیلە بە شێوەیەكی دراماتیكی كەم دەكاتەوە، بەڵام پێویستە كە بەو شتانە ئاشنا بین كە گورچیلەكان ئەزیەت دەدەن. ئەمە روونە كە نەخۆشییەكانی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن هۆكاری سەرەكین بۆ نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە، بەڵام گەلێك هۆكاری دیكە هەن كە زیان بە گورچیلەكان دەگەینن، وەك: بڕی زیادی پرۆتین كە بارگرانی دەخاتە سەر گورچیلە، بڕی زیادی خوێ كە هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و بەردی گورچیلە، بڕی زیادی شەكر، جگەرەكێشان كە هۆكارە بۆ كەمبوونەوەی هاتووچۆی خوێن بۆ گورچیلەكان، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، سۆدا و شلەمەنییە گازدارەكان، كەمبوونەوەی شلە لە لەشدا لەوكاتەی كە گورچیلەكان بە بوونی ئاو بە باشی كاردەكەن، زیاد بەكارهێنانی دەرمانی دژەئازار وەكو پاراستیۆڵ و ئەسپرین و برۆفین، بەنگەمەمییەكانی وەكو هیرۆین و كۆكائین و كریستاڵ، كەم خەوی، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی لەڕادەبەدەر Overtraining، دەرمانی ستیرۆیدی كە بۆ بینای لەش بەكاردەهێنرێن، هەوكردنی قوڕگ بە بەكتریا، بڕی زیادی كافائین كە لە قاوە و چای و شلەمەنییە وزەبەخشەكاندا هەیە، ماددە شیرینكارە دەستكردەكان، بڕی زیادی خۆراكی پرۆسێسكراو، هەروەها دەرمانەكانی چارەسەركردنی دڵەكزێ، یان كەمكردنەوەی دەردانی ترشەڵۆكی گەدە وەكو گروپی ئۆمیپرازۆل.

Top