چارەسەر بە رووناكیی سوور

چارەسەر بە رووناكیی سوور

چارەسەر بە رووناكیی سوور Red light تەكنیكێكی ئەزموونیی نوێیە بە بەكارهێنانی درێژیی نزمی شەپۆلی رووناكیی سوور، بۆ چارەسەركردنی چەند گرفتێكی پێست وەكو زیپكە، لۆچبوون، تاریكبوونی پێست (لەكە)، لەگەڵ سافكردنی پێست و كەمكردنەوەی، یان نەهێشتنی ئاسەوارەكانی سووتانی پێست. هەندێك سەرچاوە ئاماژەیان بەمەش كردووە كە چارەسەر بە رووناكیی سوور تەنانەت بۆ سووككردنی نیشانەكانی هەوكردنی جومگەكانیش سوودبەخشە. چارەسەرەكە بە ئامێرێكی LED تایبەت كە رووناكیی سوور ئاراستە دەكات ئەنجام دەدرێت. ئەگەرچی چارەسەر بە رووناكیی سوور هێشتا پێویستی بە توێژینەوەی زیاتر هەیە، بەڵام پسپۆڕان جەخت دەكەنەوە كە رووناكیی سوور هاندەرە بۆ بەرهەمهێنانی وزە لە خانەكانی پێستدا، كە یارمەتیی چاكبوونەوە و باشتركردنی فرمانی خانەكان دەدات. لە رووی تیۆرییەوە رووناكی سوور لەوانەیە كە روخساری پێست گەشتر بكات و چەندین گرفتی دیكەی پێست چارەسەربكات. لە لایەكی دیكەوە، توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە چارەسەر بە رووناكیی سوور لەوانەیە هاندەر بێت بۆ سووككردنی ئازاری ماسوولكە و جومگە، هەروەها سووككردنی نیشانەكانی خەمۆكی و بەهێزكردنی سستمی بەرگریی لەش.

 

Top