گوارەی قاش گەورە و بێ زنجیر

گوارەی قاش گەورە و بێ زنجیر

زۆربەی پسپۆڕانی جوانكاری ئاماژە بە گرنگیی رۆڵی ئێكسسوارەكان لە جوانی و رازاندنەوەی خانماندا دەكەن، كە وەك كەرەستەیەكی سەرەكی مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، تا لە رێگەی ئێكسسوارەكانەوە جوانییەكی دیكەی دەستكرد بۆ بەشێكی جەستە دەستەبەر بكات، بە تایبەت ئەوانەی لە بەشی سەر و گوێچكە دەپۆشرێن، چونكە ئەوانە هەردەم بەرچاون و لە بەشێكی دیاری پێگەی ئێكسسوارەكانن. گوارە یەكێكە لە ناوازەترین ئێكسسوارەكان، كە هەمیشە پێویستە خانمان لە گوێچەكەیاندا بێت، لەگەڵ هەر مۆدێكی تازەی گوارەشەدا، دڵی ئافرەتان خۆش دەبێت و تامەزرۆی شێوازە تازەكانی گوارە دەبن، یەكێك لە ناوداترین نمایشەكانی گوارەی بەهاری لەلایەن نمایشی (مارك جاگوێز و مایكل كورۆس و فێندی)ییەوە بوو، ئەو مۆدەی گوارە ئاماژەیان پێ داوە و لە نمایشەكەیان دەریانخستووە، بە ناوی (هۆپ)ـەوەیە، شێوازی قاش گەورە و زنجیرە كورتە، تەنانەت هەندێكیان بەبێ زنجیری نێوان قاشەكە و بەشی سەرەكیی گوارەكەیە، كە دەكەوێتە سەر گوێچكە، ئەو رەنگانەی گرنگییان پێی داوە بریتیین لە: سووری بە بریقە، نمرەكانی رەساسی و رەنگی زێڕین، كە مۆدێكی نایاب و سەرنجڕاكێش دەبەخشێت، هەروەها دەكرێت بۆ هەموو شوێنێك لە گوێچكە بكرێت.

Top