جلوبەرگ لە زبڵ

جلوبەرگ لە زبڵ

چالاكی ژینگەپارێزی ئەمریكی بە ناوی (رۆب گرینفێڵد)، هەمیشە بە یەكێك لە كەسە چالاكە سەیرەكانی جیهان دەناسرێت، كە داكۆكی لە پاراستنی ژینگە دەكات، رۆب لەدایكبووی ساڵی 1986ی ویلایەتی ویسكۆنسنی ئەمریكایە، ماوە ماوە بە كارە سەیرەكانی هەمووان سەرسام دەكات، دواجار رۆب تێبینیی ئەوەی كردووە كە كەسێكی دراوسێیان رۆژانە زیاتر لە (10) كیلۆ زبڵ فرێ دەدات، ئەویش وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر بەم كارە، هەڵساوە بە دروستكردنی جلێكی تایبەت بە زبڵ و خاشاك، كە لە نێو بازاڕ و شوێنە گشتییەكاندا دەخوولێتەوە و وەك ئەوەی كە ئەوانەی زبڵ دەڕێژن، یان گرنگی بە ژینگە نادەن، لە داهاتوودا وەك بەرگێك دەبێت و سەراپای جیهان دادەپۆشێت، بەمەش توانی ببێتە جێگەی سەرنجی میدیاكاران و خەڵك، بۆیە ئەویش لە كارە سەیرەكانی ناوەستێت.

 

Top