تاران.. جەخت لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 دەكرێت

تاران.. جەخت لەسەر زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی ساڵی 2015 دەكرێت

 

لە پێشهاتێكی نوێدا و تایبەت بە بەرنامە ناوكییەكە، جۆزێپ بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەرەو ئێران بەڕێدەکەوێت و هەوڵ دەدات داوا لە تاران بکات ڕێکەوتنێک بۆ زیندووکردنەوەی سەودا ناوکییەکەی ساڵی 2015 لەگەڵ زلهێزەکانی جیهاندا مۆربکات کە لە ساڵی 2018 ئەمەریکا لێی کشایەوە بەڵام لە ئێستادا لە هەوڵی ڕزگارکردنی دایە.

 

ڕادیۆی دەنگی ئەمریكا لە سەرچاوەیەكی ئاژانسی ڕۆیتەرزەوە ئاماژەی بەوە كردووە كە ڕێکەوتنەکە بە پلانی هاوبەشی هەمەلایەنەی کارکردن (JCPOA) ناودێرکراوە و ئێران و شەش زلهێزەکەی جیهان تێیدا بەشدارن، بەپێی ئەو پلانە تاران بەرنامە ئەتۆمییەکەی سنووردار کرد بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا ڕزگاری بێت لە سزا ئابوورییەکان کە تا دەهات سەختر دەبوون لەسەری.

 

بۆرێل لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێراندا کۆدەبێتەوە. سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتەکە ڕایگەیاند کە لەم سەردانەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەروەها دوایین دۆخی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تاوتوێ دەکرێت، کە بەشێکە لە ڕاوێژە بەردەوامەکانی نێوان ئێران و یەکێتی ئەوروپا.

 

لەلای خۆیەوە تاران ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ زیاتر سەنگ دەخاتە سەر ئەوەی خۆی ڕزگاربکات لە سزاکان‌، ڕاسته‌وخۆ باسی ڕێککه‌وتنی ناوه‌کی نه‌کردووه‌.

 

 

 

Top