جلوبەرگی ئۆرانج سەرنجڕاكێش و شیك

جلوبەرگی ئۆرانج سەرنجڕاكێش و شیك

رەنگی جل لە وەرزی هاویندا بە جۆرێكە كە پێویستە رەنگدار و بەبریقە و لە رەنگە تۆخەكان بێت، تاوەكو ئەگەر مۆدی جلەكەش لە ستایلی كلاسیك و كۆن بێت، بەڵام لە رێگەی رەنگەكەیەوە قەرەبووی جوانییەكەی بكاتەوە، پسپۆڕان رەنگی زەقی سەرنجڕاكێشیان بۆ بۆنە و یاد و دەرچوونەكان ئامادە كردووە، كە بریتییە لە رەنگی ئۆرانجی تۆخ، پرتەقاڵی ئەو رەنگەیە كە بۆ جلەكان بە جوانی دەردەكەوێت، ئەو رەنگانەی لە وەرزی هاویندا باون، بریتین لە: زەرد و شین و فۆشیا، بەڵام لە نێویاندا دیارترین رەنگ بۆ دەرچوون و ئاهەنگ، رەنگی ئۆرانجی تۆخ و كراوەیە، ئەوەی بە ئۆرانجی قرمید ناسراوە، لە مۆدەكانی ئەو جلەدا هاتووە: سەرەتا بە شێوازی پرتەقاڵیی رێكپۆش، كە ئەو دەستە جلە لە تەواوی ئۆرانجە و بە هەڵبژاردنی قوماشێكی رێك و شەپۆلدار، یان جیاكراوە دادەنرێت، دەكرێت پانتۆڵ، یان تەنوورە لەو رەنگە بێت، هەروەها لەگەڵ سەندڵێكی پاژنە پان، شێوازی رەنگی كلۆی، كە بریتییە لە چاكێتی تەنك لە رەنگی ئۆرانج، یان قەمیسی پرتەقاڵی. مۆدی بەدلەی پرتەقاڵی، كە یەكێكە لە مۆدە ناسكەكان، بۆ ئاهەنگ و بۆنە و یادەكان گونجاوە، هەروەها بۆ سەردانی و شوێنی گشتی و، دەكرێت بەشێكی جلەكان لە پرتەقاڵی بێت، لەگەڵ رەنگەكانی سپی، رەش، سەوز شیك بكرێت.

Top