لە كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێك شەش كەس بوونە قوربانی

لە كەوتنەخوارەوەی هەلیكۆپتەرێك شەش كەس بوونە قوربانی

 

پاش ئەوەی هەلیکۆپتەرێکی کۆن، كەلە لۆگانی ڕۆژئاوای ڤێرجینیا لە ئەمریکا کەوتە خوارەوە، شەش کەس گیانیان لە دەستدا.

ئەو هەلیکۆپتەرە مێژووەكەی دەگەڕێتەوە  بۆ سەردەمی جەنگی ڤێتنام و لەلایەن چەند ئارەزوومەندێكی فڕۆکەی مێژوویی بەکارهاتووە، هەلیکۆپتەرەکە لە نزیک ناوچەیەکی شاخاویدا کەوتووەتە خوارەوە.

بە وتەی بەڕێوەبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی، ئەو هەلیکۆپتەرە لە جۆری « UH-1B » بوو کە لە ساڵی 1962 دروست کراوە، هەروەها فڕینی ئەو هەلیکۆپتەرە بۆ ماوەی ٣٠ خولەک پێویستی بە ٢٥٠ دۆلار بووە بۆ سووتەمەنی، ئەو هەلیکۆپتەرەی کە تێکشکا لە کاتی جەنگی ڤێتنامدا بەکارهاتووە و لە چەند فلیمێکدا دەرکەوتبوو وەك فلیمی « سەخت بمرن " ڕاک" و "بی و اچ» كە ناوبانگ و بینەرێكی زۆری هەبوو.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top