یەكەم کەشتیی تورکیا دانەوێڵەی لە بەندەری ماریۆپۆڵی ئۆکرانیاوە باركرد

یەكەم کەشتیی تورکیا دانەوێڵەی لە بەندەری ماریۆپۆڵی ئۆکرانیاوە باركرد

 

یەکەم کەشتی تورکیا کە دانەوێڵەی بارکردبوو لە بەندەری ماریۆپۆڵی ئۆکرانیای بەڕێ كەوت کە لەژێر کۆنترۆڵی سوپای ڕووسیا و جوداخوازاندایە، دوای گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە مۆسکۆ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەنگۆ هەیە كە کۆبوونەوەیەكی چوار قۆڵی لەنێوان نوێنەرانی تورکیا، ڕووسیا، ئۆکرانیا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەستەنبوڵ لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا سازدەكرێت، بۆ تاوتوێکردنی پرسی کردنەوەی ڕێڕەوی سەلامەت لە دەریای ڕەش بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە.

بەپێی زانیارییەكانی "ئاژانسی ئەنادۆڵ"ی توركی، ئەو كەشتییە توركییە كە ناوی "ئازۆڤ كۆنكۆرد"ی لەسەرە، بەندەری ماریۆپۆڵی بەجێهێشتووە، بۆ ئەوەی یەكەم كەشتی بیانی بێت دوای ئەوەی چەند ڕۆژێك لە بەندەرەكە چاوەڕێی كردووە، بە بەندەری ئۆكرانیادا بڕوات. دوای کۆبوونەوەیەکی درێژخایەن لە نێوان شاندی سەربازیی ڕووسیا و تورکیا كە لە مۆسکۆ بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی "دیپلۆماسی هێڵی سوور" (هێڵی دانەوێڵە)، کە دەزگاکە بە زۆر بنیاتنەر و ئەرێنی وەسفی کرد. هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی سه‌ربازیی توركیا باسیان له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌كانی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی توركیا كرد كه‌ لە فڕۆكه‌خانه‌ی بۆریسپۆلەوە بگەڕێنەوە بۆ توركیا.

 شایانی باسە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئاماژەی بەوە كردبوو کە شەش کەشتیی بارهەڵگر لە بەندەری ماریۆپۆڵی ئۆکرانیا چاوەڕێیان کردووە کە بریتین لە (تسارێڤنا)ی بولگاری، (ئەزبۆرگ)ی دۆمینیکی، (ئەستێرەی شین)ی پەنەمایی، (سمارتا)ی لیبێری و (ئازۆڤ کۆنکۆرد)ی تورکی و (لیدی ئۆگستا)ی جامایکی.  

Top