كاری دەستیی خانمانی كورد

كاری دەستیی خانمانی كورد

 خاتوو رەمزییە كە ساڵانێكە بە كارە نایابەكانی چەندین بەرهەمی ناوازەی پێشكەشی كولتوور و بوخچەی خشڵی كوردەواری كردووە، جگە لەوەش لە بۆنەكانی كوردی و نەتەوەیدا خشڵەكانی بەسەر بەرۆك و دەستی خانمانی كوردەوە دەگەشێنەوە وەك كۆمەڵەیەك كار لەسەر بەرهەمهێنان و دروستكردنی (ملوانكە، دەستبەند، تەسبیح، كڵاو) و چەندین كەرەستەی دیكەش، رەمزییە خان لەم بارەیەوە بۆ گوڵان گوتی: «ماوەی حەوت ساڵە كاری دەستی دەكەم، بەشداریی چەندین پیشانگای نێوخۆیی و دەرەوەم كردووە، وەك ماڵی نموونەیی و میسری و ئێرانی و توركی، قاوە و ماڵی ماست و پیشانگای هەنار، خەڵك زۆر داوای بەرهەمەكانم دەكەن، زیاتر لە 150 كەرەستە و خشڵی جیاوازم هەیە، هەمیشە نوێكاری لە كارەكەمدا دەكەم، شتی دووبارە مەگەر داوای لەسەر بێت، ئەگینا هەموو بە بەرهەمی خۆماڵی و تازە دروست دەكەین و دەنەخشێنین، كەرەستەكانم بە گشتی داوا دەكرێت و، زیاتر مۆركی فۆلكلۆری پێوە دیارە، هەروەها كەرەستەی مۆدێرینیش ئامادە دەكەین، خانمانی كورد حەز بە خشڵی خۆماڵی دەكەن، زۆر جار داوای كەرەستەیەك دەكەن كە جیاواز بێت لە خشڵی دیكە، تاوەكو جوان و رازاوە بێت، بۆیە لەو كارە بەردەوام دەبین و چەندین خانمی دیكەش لەگەڵم وەك هاوكار كارم لەگەڵ دەكەن.

 

Top