بیبەرخۆری جیهان

بیبەرخۆری جیهان

بیبەرخۆرەكان زیاتر لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئاسیا و توركیا دەژین، ئەوانەی حەز بە خواردنی توون و تیژ دەكەن، لە هیندستان و وڵاتانی دەوروبەرین، كە لای ئەوان وەك خۆراكێكی رۆژانە بەسەر خواردندا دەكرێت، پیاوێك لە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكا بە ناوی (گریگۆری فۆستەر)، حەزێكی سەیری بۆ بیبەر و خواردنی توون هەیە، هەندێك جار خواردنی بیبەر و توونی وەك پێشبڕكێیەكی جیهانی دەناسرێت، كە ئەوەی زۆرترین بیبەر لە كەمترین ماوەدا بخوات، نازناو وەردەگرێت، فۆستەر كە یەكێكە لە عاشقانی بیبەری تیژ، توانی لە ماوەی (8) چركەدا (3) بیبەری گەورەی كارۆلینا ریبەر نۆش بكات، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە و تا ئێستا كەس بەم خێراییە بیبەری نەخواردووە، پێشبڕكێیەكە ساڵانە لە شاری سان دێگۆ بەڕێوە دەچێت، نازناوی ئەمساڵی بیبەرخۆری جیهانی بەر ئەو پیاوە كەوت.

 

Top