لیبیا زیادبوونێکی بەرچاو لەبەرهەمهێنانی نەوت ڕادەگەیەنێت

لیبیا زیادبوونێکی بەرچاو لەبەرهەمهێنانی نەوت ڕادەگەیەنێت

محەمەد عەون وەزیری نەوتی لیبیا ڕایگەیاند: كە کۆی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەو وڵاتە لە ڕۆژێکدا دەگاتە 700 هەزار بەرمیل نەوت.

محەمەد عەون، وردەکاری زیاتری لەبارەی  کات و چۆنیەتی زیادکردنی بەرهەمی نەوت نەداوە.

بەپێی وتەی وتەبێژی وەزارەتی نەوتی لیبیا هەفتەی ڕابردوو ئەو وڵاتە لە نێوان 100 تا 150 هەزار بەرمیل نەوتی لە ڕۆژێكدا بەرهەم هێناوە.
کۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند: کە  ئەو وڵاتە بەهۆی گەمارۆدانی کێڵگە گەورەکانی هەناردە و بەندەرەکانەوە لە ڕۆژێکدا زیاتر لە 550 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی دەستداوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top