براد پیت شكایەت لە ئەنجلینا دەكات

براد پیت شكایەت لە ئەنجلینا دەكات

هاوشێوەی جۆنی دیپ و ئەمبر هیرد، براد پیتی ئەستێرەی هۆڵیۆد سكاڵای لەسەر ئەنجلینا جۆلی هاوسەری پێشووی تۆماركرد، بە تۆمەتی ناوزڕاندن، بەهۆی هەڵوێستی ئەو لەسەر كۆمپانیایەكی واین كە بۆ خێزانەكەی دەگەڕێتەوە.

براد پیت شكایەت لە ئەنجلینا دەكات

ئەمە یەكەم دۆسییە نییە كە براد پیت لەسەر ئەنجلینا هاوسەری پێشووی تۆمار بكات، لە سەرەتای ئەمساڵدا سكاڵای یاسایی لەسەر ئەنجلینای هاوسەری پێشووی تۆماركرد، بەهۆی گرێبەستێكی كاركردنەوە كە چەند مانگێك لەمەوبەر بە نهێنی واژووی كردووە، بەبێ ئەوەی ئەو ئاگاداری بێت.
ئەمە دووەم سكاڵای پیتە دژی ئەنجلینا جۆلی، لە یەكەمیاندا داوای قەرەبووی زیانەكانی لە كۆمپانیاكە كردووە، داوا نوێیەكەش تۆمەتێكی روونی تێدایە كە زیانی بە ناوبانگی كۆمپانیای شەرابی شاتۆ میراڤاڵ گەیاندووە، كە بە هاوبەشی خاوەندارێتییان كردووە، دوای ئەوەی ئەنجلینا جۆلی پشكەكانی فرۆشتووە بە كەسێكی نامۆ.
براد پیت لە داواكەیدا، جۆلی تۆمەتبار كردووە بەوەی كە لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی٢٠٢١ پشكەكانی لە كۆمپانیاكە فرۆشتووە بە بازرگانێكی رووسی، بەبێ ئەوەی ئەو ئاگاداری بێت، لەكاتێكدا مافی ئەوەی هەیە پێش فرۆشتنی ئاگادار بكرێتەوە زانیاریی هەبێت.

براد پیت شكایەت لە ئەنجلینا دەكات

بەپێی ئەوەی كە رۆژنامەی زە بلاست پشتڕاستی كردووەتەوە، براد پیت ئیدیعای كردووە كە ئەنجلینا پشكەكانی فرۆشتووە، لە كاتێكدا ئاگادارە كە خاوەنە نوێیەكان رەنگە دەست بەسەر تەواوی كۆمپانیاكەدا بگرن، كە خۆێ دایمەزراندووە.
لە شكایەتەكەی براد پیتدا هاتووە: «وەبەرهێنانەكانی شاتۆ میراڤاڵ بوونە خولیای براد پیت، هەروەها بزنسێكی قازانج بەخشە، چونكە كۆمپانیاكە، لەژێر سەرپەرشتیی ئەودا گەشەی كرد و بووە بە كۆمپانیایەكی جیهانی بە چەندین ملیۆن دۆلار، و یەكێك لە بەناوبانگترین كۆمپانیاكانی جیهان و، لەم نێوەندەدا جۆلی هیچ بەشدارییەكی لە سەركەوتنی كۆمپانیاكەدا نەكردووە.»
ئاماژەی بەوەشكردووە كە: «بە پێشێلكردنی تەواوەتی رێككەوتنی نێوانیان، جۆلی هەوڵی داوە پیت ناچار بكات، بۆ هاوبەشیكردن لەگەڵ كەسێكی نامۆ و، نیازی باشی نییە، جۆلی بە نهێنی پرۆسەی فرۆشتنی ئەنجام داوە و، بە ئەنقەست پیتی پەراوێز خستووە و گرێبەستی نێوانیانی پێشێل كردووە.

Top