ڕووسیا لیتوانیای ئاگاداركردەوە قەدەغەكردنی هاوردەی كاڵای ڕووسیا هەڵوەشێنێتەوە

ڕووسیا لیتوانیای ئاگاداركردەوە قەدەغەكردنی هاوردەی كاڵای ڕووسیا هەڵوەشێنێتەوە

 

لە پەرەسەندنێكی خێراو بێ وێنەدا وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، بۆ یەكەم جارە باڵیۆزی لیتوانیای لە مۆسکۆ بانگهێشت کرد تا ناڕەزایی وڵاتەکەی پێ ڕابگەیەنێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەکردنی هاوردەکردنی کاڵای ڕووسیا بۆ کالینگراد کردووە.

دمیتری بیسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کرملین ئاماژەی بەوەدا، ئەو بڕیارەی لیتوانیا زۆر پێشبینی نەکراو بووە و پێشێلکردنی سەرجەم یاساکانە.

 

ناوبراو لە لێدوانێكدا ئاماژەی بەوە كرد كە ئەوان دەزانن ئەمە بەهۆی بڕیارەکانی یەکێتیی ئەوروپاوەیە بۆ درێژ کردنەوەی سزاکانی سەر گواستنەوەی کاڵای ڕووسی، بۆیە لەم بارەوە ئەم كارەی زۆر بە نایاسایی لێكدایەوە.

 

پێشتریش  ئەنتۆن ئەلیخانۆڤ پارێزگاری کالینگراد رایگەیاندبوو كە گواستنەوەی ئەو کاڵایانەی لە ڕووسیاوە هەناردەی کالینگراد دەکرێن، قەدەغە دەکرێن کە سزاکانی یەکێتیی ئەوروپا دەیانگرێتەوە.

 

شایانی باسە كە شاری کالینگراد دەکەوێتە سەر دەریای باڵتیک، لە نێوان وڵاتانی پۆڵەندا و لیتوانیادایە و بەشە سەرەکییەکەی لەلایەن لیتوانیا و لاتڤیا و بێلاڕووسیاوە لە ڕووسیا جیاکراوەتەوە.

 

Top