بڵند عەلی كورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دەهێنێت

بڵند عەلی كورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دەهێنێت

هونەرمەندی دەرهێنەر (بڵند عەلی) سەرگەرمی كۆتاییهێنانە بە بەرهەمێكی نوێی سینەمایی، كە سێ رووداوی تاوانی جیاواز لەخۆدەگرێت.
دەرهێنەر (بڵند عەلی) لە بارەی ئەو بەرهەمە سینەماییەوە دەڵێت: «كورتە فیلمی (The Locked Door) ژانرێكی تاوانكاریی سایكۆلۆژییە، كە بە سەر سێ تێڕوانینی جیاوازدا و لەیەك زەمەن و كاتدا دابەش بووە، كە هەر یەكێك لە تێڕوانینەكان دەكرێت راست بن و، دەكرێت هەر یەكێكیشیان هەڵەبن، راستیی رووداوەكان دەشكرێت هیچ كامێك لەو چیرۆكانە نەبێت، چیرۆكی ئەم فیلمە باس لە سێ حاڵەتی كوشتن دەكات، كە لە ناو ماڵی كەسێكی رەبەندا روو دەدات، هەرسێ رووداوەكە پێوەندییان بەیەكەوە هەیە، بەڵام لە كۆتاییدا ئەنجامەكەی بەشێوازێكی چاوەڕواننەكراو دەبێت، كە تەواوی چیرۆكەكان سەرەو ژێر دەكاتەوە.»

بڵند عەلی كورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دەهێنێت

بڵند عەلی هەروەها دەڵێت: «فیلمەكە ئێستا لە قۆناغی مۆنتاژ و رەنگدایە و بە سەلیقەی جوانی (ڤێدات ئۆیان)ـی كامێرامان دیمەنەكانی ئەو بەرهەمە سینەماییە وێنەی گیراوە و، دوای تەواوبوونی كارە هونەرییەكانیشی، وا بڕیارە كە بەشداربێت لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتیەكاندا و، پێشبڕكێی بردنەوەی خەڵاتەكان بكات، هاوكات چیرۆكە كوردییەكان بە وڵاتانی جیهان ئاشنا بكات.

بڵند عەلی كورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دەهێنێت
بڵند عەلی كورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دەهێنێت
بڵند عەلی كورتە فیلمی The Locked Door بەرهەم دەهێنێت
Top