نەخۆشی لاریی مل

نەخۆشی لاریی مل

ئەم نەخۆشییە یەكێكە لە نەخۆشییە دەگمەنەكانی جیهان، كە لە ملیۆنێك كەس كەسێك تووش دەبێت، ئەو نەخۆشییە لە ماسوولكەكانی مل و سەردا روو دەدەن، بەم هۆیەشەوە كەسەكە ناتوانێت كۆنتڕۆڵی ملی بكات، بەمەش سەر و ملی بۆ لایەك دەچەمێتەوە، نموونە ئەو كچە پاكستانییەیە، كە لاریی ملی دەگاتە (180) پلە، ئەو كچە ناوی (ئەفسین كەمبار)ە، تەمەنی نۆ ساڵە، لە ناوچەی (سینگ)ی پاكستانی دەژی، لە تەمەنی هەشت مانگیدا تووشی ئەو نەخۆشییە بووە، لەو كاتەی لەباوەشی دایكی بەربووەتەوە، سەرەتا وایانزانی كە سووڕانی ملی ئاساییە، بەڵام دواتر لەگەڵ گەورەبوونیدا نەخۆشییەكەی لێی دەركەوت، باوكی دەڵێ: پشكنینی زۆرمان بۆی كردووە و ئەنجامەكانیش بێسوودن، هەر بۆیە تا ئێستا چارەسەرێكی گونجاوی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

 

Top