عەصای تەبەختر

عەصای تەبەختر

عەصای تەبەختر دار عەصایەكە درێژییەكەی(60 سم)ـە سێ بەشی هەیە كە بەدەن ناوەندی عەصاكەیە، بەشی(ئەكرە)بەشە خڕەكەی و بەشی(زج)بەشی پێششەوەی عەصاكەیە ئەفسەرانی صەف «مامۆستایان»بەكاری دەهێنن لە دامەزراوە سەربازییە مەشقییەكاندا، هەروەها ئەفسەری ئێشكگر و رئیس عورفاء وەحدەش، كە دوو ڕەنگی هەیە: ڕەنگی سوور یان قاوەیی كە ئەفەسەر بەكاری دەهێنێت، ڕەنگی ڕەش ئەفسەران و ئەفسەرانی صەف بەكاری دەهێنن لەكاتی مەشقكردن، بیرۆكە و مێژووی ئەم عەصایە دەگەڕێتەوە بۆ بەریتانیا، كە لە ساڵی 1878 دایانهێنا بۆ ئەو كەسانەی كە نابینان، ڕەنگی دار عەصاكە سپی بوو بۆ ئەوەی جیاوازبن لە نێو هاووڵاتیاندا، ئەم دار عەصایە هاوكاریی نابینایانی دەكرد و ئاراستەی دەكردن، ئەوكات درێژیەكەی 100 سم یان كەمێك زیاتر بوو، ئەویش بە پێی باڵای كەسە نابیناكە.

لەوەوە بیرۆكەی دار عەصاكە هات و هێنرایە ناو فەصیلەكانی عەسكەری واتا انچباگی عەسكەری، ڕەنگی سپی بوو واتا ئەو سەربازە، یان ئەو ئەفسەرەی كە ئەم دار عەصایەی بە دەستەوەیە كەسێكە ڕێگەی پێ دراوە هەڵەكات ڕاست بكاتەوە و سزای هەڵەكاران و خراپەكارەكان بدات، بیرۆكەكە گوازرایەوە بۆ ئەفسەری مەشق و صەف، چونكە وانەی پراكتیكی و تیۆری دەڵێنەوە بۆ ڕاستكردنەوەی هەڵەكان و ئاراستەكردن بەرەو چارەسەری نموونەیی، چ تیۆری بێت یان پراكتیكی، بەڵام جیا كرایەوە لەبری سپی بە ڕەنگی قاوەریی یان سوور بۆ ئەفسەران و ڕەنگی ڕەش بۆ ئەفسەرانی صەف.

Top