نیشانە زووەكانی نەخۆشیی شەكرە

نیشانە زووەكانی نەخۆشیی شەكرە

شەكرە Diabetes نەخۆشییەكی درێژخایەنە و پەیوەستە بە ئاستی بەرزی نائاسایی شەكری گلوكۆز لە خوێندا، لە ئەنجامی كەمیی هۆرمۆنی ئینسولین Insulin یان نەبوونی توانای لەش بۆ بەكارهێنانی دروست و سوود وەرگرتن لە ئینسولین. فاكتەرە هاندەرەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە: كێشی زیاد و قەڵەوی، تەمەڵی و كەمیی جووڵە، بوونی مەیلی بۆماوەیی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جگەرەكێشان، فرەكیسیی هێلكەدان PCOS، تەمەن. نیشانە زووەكانی نەخۆشیی شەكرە جۆری یەكەم یان دووەم: زیاد میزكردن، زیاد تینووبوون، كەمبوونەوەی كێشی لەش، زوو برسیبوون، هەستكردن بە ماندووبوون، گرفت لە پێستدا بە شێوەی خورشت، یان هەوكردن بە بەكتریا، دواكەوتنی چاكبوونەوەی برین، هەوكردن بە كەڕوو Yeast لە بەشی جیاوازی لەشدا، بۆنموونە لە كەلێنی پەنجەكانی دەست وپێدا، هەستكردن بە تەزین، یان سڕبوون لە پێیەكان، یان پەنجەی پێیەكاندا. نیشانەكانی دیكەی نەخۆشیی شەكرەی جۆری یەكەم یان دووەم كە پەیوەستن بە بەردەوام بەرزبوونەوەی ئاستی شەكری خوێن و دەردانی شەكر لەگەڵ میزدا، بریتین لە: زیادبوونی ئەگەری زوو تووشبوون بە هەوكردنی جیاواز لە لەشدا، هێڵنج یان رشانەوە، لێڵبوونی بینین، كەمبوونەوەی شلەی لەش، وشكبوونی دەم.

Top