ئیسپانیا ڕووبوڕووی ئاگرەکانی دارستان و شەپۆلێکی نوێی گەرما بووەتەوە
ئیسپانیا یەکێکە لەو وڵاتە ئەوروپیانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی گەرمی توند بووەتەوە.
شەپۆلی گەرمای بێ هەژمار كە نزیکەی هەموو ئیسپانیای گرتووەتەوە و بەشێکی زۆری دارستان و گژوگیا و لەوەڕگاكانی ئەو وڵاتە دەسوتێت و خەڵک ناچاربوون بۆ دەربازبوون لە گەرما و لەترسی ئاگر ڕوو لە شوێنی سەڵامەت بكەن.
بەپێی ئاژانسی کەشوهەوای ئیسپانیا، لەگەڵ پێش بینییەکان کە لە 40 بۆ 42 پلەی سەدی، لە ناوچەی ساراگۆسا لە باکووری ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی ناوارا و لاڕیوجا لە باکووری وڵات گەرمای زۆر بەردەوام دەبێت.
گوڵان: سەردار خەلیل