چۆن لە سۆشیال میدیادا رۆڵت دەبێت

چۆن لە سۆشیال میدیادا رۆڵت دەبێت

وەك هەر خانمێكی ماڵ، یان هەر تاكێكی ئاسایی با جێگەت لە نێو سۆشیال میدیا دیار بێت، بەوپێیەی لەگەڵ كەسانی دەوروبەرت مامەڵە دەكەیت، كە كەسانی وەك هاوڕێ و سەر كار و خزم و دەوروبەرن، دەتوانیت لە چەند ئاپێكەوە رۆڵی خۆت و كارەكانت دیاری بكەیت و بڵاوی بكەیتەوە، یان ئەو بیرۆكانەی كە پێویستە دابنرێن و بە خەڵكی بگەیەنیت، سەرەڕای ئەوەی دەتوانیت وێنە و یادگاریی رۆژانەت تۆمار بكەیت و بە كەسانی نزیكتی بگەیەنیت. سۆشیاڵ میدیا گرنگییەكی زۆری لە ژیاندا هەیە، هەوڵ بدە چەند هاوڕێیەكی نزیكت هەبێت، كە جێگەی متمانە بن لە هەردوو رەگەز، رۆژانە چەند كاتژمێرێك تەرخان بكە، بە قسەكردن و شت ناردنی جوان و یادگاری و وێنەكان بگۆڕنەوە، رەنگە تووشی كێشە و گرفتیش ببیتەوە، بەڵام پێویستە پەیڕەوی ئەتەكێت و رێنماییەكانی نێو تۆڕەكان بكەیت، سەرەتا پێویستە هێمن و قسەخۆش بیت، نابێ رق و كینە و جوێندانت پێوە دیار بێت، لە كۆمێنێت شتی بێ مانا و قسەی گاڵتەجاڕی مەكە، كەسێكی سادە بە كە گوزارشت لە كەسایەتیی خۆت بكات بێ ئەوەی نواندن بكەیت، چونكە سۆشیال میدیا وەك كتێبێكی كراوەیە، هەموو كات بەردەستە و خەڵك دەیبینێت، بۆیە ئاگادار بە كەسێكی سادە بە و قسە و كۆمێنت و پۆستەكانت گوزارشت لە بابەتی جوان و كراوە و كەسێكی رۆشنبیر بكات.

Top