ماڵپەڕێك بۆ سڕینەوەی باكگراوەندی فیلم

ماڵپەڕێك بۆ سڕینەوەی باكگراوەندی فیلم

  بە پرۆگرامەكانی فۆتۆشۆپ و هاوشێوەكانی دەكرێت باكگراوەندی وێنە، واتە وێنەی پشت وێنەی سەرەكی لابەرین. ئەم كارە لە فیلمیشدا بەهۆی پرۆگرامی تایبەت بەخۆیەوە دەكرێت. ئەگەر نیازت نییە بە هۆی پرۆگرام ئەم كارە بكەی. ئەوە سەر لەماڵپەڕی .unscreen.com بدە. لەم ماڵپەڕەدا بەبێ بەرامبەر بەكگراوەندی فیلم بسڕەوە. بەهۆی ئەو ماڵپەڕەوە پێویستت بە هەڵبژاردنی پیكسل، رەنگ و رێكخستنێكی تیابەتی نییە. هەر ئەوەندە بەسە كە فیلمەكەت لەسەر ماڵپەڕەكە دابەزێنی. خۆی ئۆتۆماتیكی بەكگراوەندەكە لادەبات و دەتوانی بەكگراوەندی دیكەشی بۆ دابنێی

Top