خشڵ و ئێكسسوارەكان لە شێوەی گوڵەگەنم

خشڵ و ئێكسسوارەكان لە شێوەی گوڵەگەنم

خشڵ و ئێكسسوارەكانی جوانكاری، هەر یەكە بە جۆرێكن، كە شایەنی گرنگیدان و جوانكردنی سەر و سیما و دەست و مەچەكن، خشڵەكانی ئەم سەردەمە پێویستە لەو پەڕی ناسكی و رازاوەییدا بن، بە تایبەت ئەوانەی لە رەنگێكی باون، هەروەها گوزارشت لە كەشوهەوا و بابەتێكی سەردەم دەكەن، ئێستا وەرزی پووشپەڕ و جۆزەردانە، لەم ماوەیەدا دەغڵودان دروێنە دەكرێت، بەرهەمەكان زیاد دەبن، پسپۆڕانی جوانكاری پێیان وایە پێویستە لە كەرەستە و خشڵەكانی جوانكاریدا رەنگدانەوەی ئەو كاتە هەبێت كە خشڵەكە لەبەر دەكرێت و وەرزی بێت. لە دواترین مۆدەكانی خشڵەكاندا شێوەی گوڵەگەنمە لەسەر نەخشی ئێكسسوارەكان، یەكێك لەو ماركانەی كە ئەو كارەی كردووە، بریتییە لە ماركەی شۆمێ Chaumet كە ئەنگوستیلەكانی سەر بە نەخشی گەنمی بۆ خانمان ئامادە كردووە، كە ناسك و رازاوەیە، ماركەی تیڤانی ئەند كۆ Tiffany&Co كۆمەڵێك ملوانكەی شێوەی خواروخێچ لە شێوەی گەڵای گەنمی ئامادە كردووە، مۆدێكی رازاوەیە بۆ كاتی بۆنە و یادەكان، ماركەی لازوردی Lazurde گوارەی لە شێوەی گوڵەگەنمی بۆ دەرچوون و گەشت ئامادە كردووە.

Top