پەرواز حوسێن بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

پەرواز حوسێن بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

دوای بڵاوكردنەوەی چەند وێنەیەكی خۆی لە (لەندەن)ی وڵاتی بەریتانیا, خانمە گۆرانیبێژی كورد (پەرواز حوسێن) سوپرایزی هەیەو بە هەوادارانی ڕاگەیاند كە بەم زووانە بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاودەكاتەوە .

پەرواز لە نوێترین بڵاوكراوەیدا لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام چەند وێنەیەكی دیكەی لە گەشتەكەی بڵاوكردەوە كە تێیدا لە (كیو پارك)ی شاری لەندەن دەردەكەوێت, هەروەها پەرواز لەسەر بڵاوكراوەكەی نووسیویەتی: بەم زووانە كارێكی هونەری زۆر تایبەت چاوەڕێ بن دڵنیام بە دڵتان دەبێت .

پەرواز حوسێن بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
پەرواز حوسێن بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە
پەرواز حوسێن بەرهەمێكی نوێ بڵاودەكاتەوە

شایەنی باسە..لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرواز حوسێن لە نوێترین دەركەوتنیدا بووە میوانی پڕۆگرامی(من و تۆ) كە هونەرمەند و میدیاكار(سەركار ستار) پێشكەشكاری پڕۆگرامەكەیە,پەرواز لەم چاوپێكەوتنەدا ئاماژەی بە چەند زانیارییەكی نوێدا و گوتی كە ئەو لە دایكبووی شاری قەڵادزێیە و لە هەولێر گەورە بووە, هەر لە میانی ئەم بەرنامە تەلەڤزیۆنییەوە پەرواز ڕایگەیاند كە ئەو ماسك بەكار ناهێنێت و بە شێوەی ئاسایی خۆی ڕەفتار دەكات, زیاتر گوتی: حەز دەكەم خەڵكی بە چاوی خۆی من بناسێت, لە ساڵی 2013 دەستم بە گۆرانی گوتن كردووە هیچ ماسكێك لە دەموچاوم نییە,نامەوێ بە ماسكەوە خۆم پیشانی خەڵك بدەم, ئەوانەی بە ماسكەوەن بەم دواییە زۆربەیان ماسكەكەیان لابرد و گوتیان كە ئێمە خاوەنی ستایڵێك و دەنگ و ڕەنگێكی ترین .

هەروەها سەركار لە پرسیاری ئەوەی كە پەرواز دڵی شكاوە یاخۆد نا ..

پەرواز حوسێن لە وەڵامدا دەستی كرد بە گریان و گوتی: (بەم دواییە بەبێ هۆكار زۆر دڵیان شكاندم),لە دواییدا پێشكەشكاری پڕۆگرامەكە گوتی چی بە ئەو كەسانە دەڵێی؟, پەرواز لە وەڵامدا گوتی(گەردنیان ئازاد ئەكەم...هیچیان پێ ناڵێم) .

هەروەها سەبارەت بە بەرهەمی نوێ, پەرواز حوسێن ڕایگەیاند كە بەرهەمی نوێی بە زمانی كوردی و زمانی عەرەبی ئامادەیە بەڵام وادەی بڵاوكردنەوەكەی گۆرانییەكەی ئاشكرا نەكرد,ووردەكاری دەربارەی گۆرانییە كوردییەكەی كە كاری لەسەر دەكات, پەرواز ئاماژەی پێدا كە (گۆران ساڵح)ی هاوژینی ئاوازەكەی ئامادە كردووەو (سامی ئەرگوشی) هۆنراوەكەی نووسیوەتەوە .

ئاسۆ كاكەیی

Top