چۆن كەشی گەرم باری دەروونی تێك دەدات؟

چۆن كەشی گەرم باری دەروونی تێك دەدات؟

لە لێكۆڵینەوەیەكی زانكۆی جیۆرجیای ئەمریكیدا هاتووە كە كەشی گەرم پەیوەندیی بە خراپبوونی باری دەروونییەوە هەیە، لە رۆژە گەرمەكاندا گرفتە دەروونییەكان زیاد دەبن، كە لەوانەیە پەیوەندییان بە ئاستی ماددەی سیرۆتۆنین Serotonin لە لەشدا هەبێت، كە رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ رێكخستنی مەزاج، خەو، توانای مەعریفی، فێربوون لەگەڵ توانای بیرهاتنەوە. لە لێكۆڵینەوەكەدا باسی ئەمەش كراوە كە كەشی گەرم هۆكارە بۆ گرفتی تەندروستیی دیكەی وەكو: هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، زیادبوونی ئەگەری توندوتیژی Violence نێوان تاكەكان تا رێژەی 4%-10%، تێكچوونی مەزاج، خەمۆكی، كەمبوونەوەی توانای مەعریفی Cognition، هەروەها گەرما هاندەرە بۆ خەوزڕان، بەتایبەتی كە هاوكات بێت لەگەڵ ئاستی بەرزی شێداریدا، خەوزڕان بە دەوری خۆی كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر مەزاج و توانای مەعریفی، ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەو كەسانەی گرفتی دەروونییان هەیە، لە كەشی گەرمدا حاڵەتەكانیان سەختتر دەبێت و زیاتر رووبەڕووی خۆربردن و گرفتەكانی دیكەی پەیوەست بە گەرما دەبنەوە، لە لایەكی دیكەوە، ئەو دەرمانانەی كە بۆ چارەسەركردنی گرفتە دەروونییەكان بەكاردەهێنرێن، وەك: دەرمانی دژەخەمۆكی و ئارامبەخشەكان، توانای لەش بۆ رێكخستنی پلەی گەرمی تێك دەدەن، بەتایبەتی كات و رێژەی ئارەقەكردن و زیادبوونی ئەگەری كەمبوونەوەی شلەی لەش Dehydration كە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئاستی ماددەی كیمیایی پێكهاتەی ئەم دەرمانانە، ئەمەش كاریگەریی نێگەتیڤی بۆ لەش دەبێت.

Top