ڤیتامین D و نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان

ڤیتامین D و   نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان

 ئەمە زانراوە كە ڤیتامین D گرنگە بۆ تەندروستیی باشە و كەمیی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی چەند گرفتێكی تەندروستی، بەڵام بەم دواییە لە لێكۆڵینەوەیەكدا هاتووە كە كەمیی ڤیتامین D هۆكارە بۆ تووشبوون بە نەخۆشی لە كۆئەندامی دڵ و سووڕاندا. توێژەرانی زانكۆی باشووری ئوسترالیا جەختیان لەم ئەنجامە زانستییە نوێیە كردووەتەوە. ئاماژە بەمەش كراوە كە كەمیی ڤیتامین D ئەگەری تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵ تا دوو هێندە زیاد دەكات، هەروەها پەككەوتنی درێژخایەنی دڵ پەیوەندی بە كەمیی ڤیتامین D یەوە هەیە، بۆنموونە كەمیی ڤیتامین D دەبێتە هۆی زیادبوونی ئەگەری مردن لە تووشبووان بە پەككەوتنی دڵ. ئەمەش باسكراوە كە ئەو كەسانەی رۆژانە بڕی تەواوی ڤیتامین D وەردەگرن، ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان تا رێژەی 4.4% كەم دەبێتەوە، لە پوختەی لێكۆڵینەوەكەدا هاتووە كە ڤیتامین D رۆڵی بەرچاوی هەیە بۆ خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشیی دڵ و جەڵتە، هەروەها خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، كە بە دەوری خۆی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی دڵ و سووڕان زیاتر دەكات.

 

Top