نمایشی جلوبەرگی هاوینە لە كوردستان بەڕێوە چوو

نمایشی جلوبەرگی هاوینە لە كوردستان بەڕێوە چوو

لە سەردەمی كۆرۆنادا نمایشی جلوبەرگ تا ماوەیەك وەستێندرا، دواتر بە شێوەیەكی كز لە شارە بەناوبانگەكانی جیهانی مۆدە وەك: میلانۆی ئیتاڵیا، پاریسی فەڕەنسا، پراگی چیك، دەستیان بە كاری نمایشی جلوبەرگ كردەوە، لە ئێستادا نمایشكاریی جلوبەرگ لە وڵاتانی جیهان بەردەوامە، لە كوردستانیش ساڵانە یان بەپێی وەرز و هەڵكەوتە لە مۆڵە گەورەكانی كوردستان نمایشی جلوبەرگی ساڵ دەكرێتەوە، دواجار لە شاری سلێمانی و لە فامڵی مۆڵ نمایشێكی كۆلێكشنی هاوینەی براندەكانی (ماكس فاشین و سەنتەر پۆینیت)، كرایەوە، نمایشەكە تایبەت بوو بە جلی هاوینە، كە بە بەشداریی (12) كچ و كوڕ جلوبەرگە ناسك و كراوەكانی هاوینە بۆ دەرچوون و رۆژانی گشت و بۆنە و یادەكان بەڕێوە چوو، نمایشەكە بە ئامادەبوونی خەڵك و میوانان و كەسانی پسپۆڕ لە بواری جلوبەرگ، لە ژێر ناوی (نمایشی جلوبەرگی سلێمانی بۆ ساڵی 2022) پێشكەش كرا و، ماوەی یەك كاتژمێر و نیو بەردەوامیی هەبوو، كۆلێكشنەكان بریتی بوون لە پانتۆڵ، كراسی درێژ، تیشێریت و قەمیس و كراسی بۆنە و یادەكان، هەروەها جلی دەرچوون لە نمایشەكە نمایشی ئامادەبووان و میدیا كرا، ساڵانە لە مۆڵەكاندا ئەو جۆرە نمایشە دەكرێتەوە كە لەسەر ستێجێكی كورت و بچووكدا بەڕێوەدەچێ، بەهۆی ئەوەی شوێنێكی تایبەتی نمایشكاری جلوبەرگ لە كوردستان نییە

Top