بارزانی، پارێزەری مێژوو،شكۆ وئیرادەی نەتەوەیی..

بارزانی، پارێزەری مێژوو،شكۆ وئیرادەی نەتەوەیی..



پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسیاریەتی مێژوویی دوو بابەتن كە لە هەموو قۆناغە مێژووییەكانی خەبات و سەختییەكان هەوێنی یەكتربوونە بەو واتایەی كە هەرگیز ئەو قوتابخانە و كاروانە پشت لە گەل و نیشتیمانەكەی نەكردووە و وەك هێزێكی كاریگەر و داكۆكیكار بووە بۆ دۆزی كورد لە سەر ئاستی كوردستانی گەورەدا . پارتی ھەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە، كاری لەسەر سەرتاسەری كردووە، لەپێناو كۆكردنەوەی ھەموو چین و توێژەكان، ھەروەھا بۆ ئەوەی زاڵ بێت بەسەر بابەتی ناوچەگەرێتی، بنەما و شێوازی كاركردنی خۆی و پێكهاتەكەی بە جۆرێك دادەڕێژێت، كە ھەموو ناوچەكان لەخۆ بگرێت، پارتی حزبی ناوچەیەكی دیاریكراو و حزبی پێكهاتەیەك نیە، بەڵكوو حزبی هەمووانە .
پارتی دیموكراتی كوردستان بەرابەرایەتیی بارزانی ، هەمیشە وەك بزاڤێكی نەتەوەیی و كاریگەر گەورەترین لە بیركردنەوەی بەرژوەندی حیزبی بەرتەسك ، لە مێژوو و خەباتی و شۆڕشی چەكداری دوێنی و ئەمڕۆیی خەباتی شارستانی حكوومرانی كیانی سیاسی و دەستووری هەرێمی كوردستان هەردەم وەك هێزی یەكەمی و حزبی یەكەم لە سەر ئاستی عێراق و كوردستان رۆڵی كاراوبەرچاویی هەبووە و ڕووبەرووی هەموو ئاستەنگ و كێشەكانی سەڕ ڕێگەی بۆتەوە بەتایبەت كە دوژمنان و نەیاران هەردەم ڕووی چەك و پیلانگێرییەكانیان بەرەو پارتی و بارزانیی بووە ، چ لە سەر ئاستی نێوخۆیی و چ لە سەر ئاستی نێودەوڵەتیش بەڵام سەرجەم پیلانە داڕێژاوەكان نەیانتوانی پارتی بڕووخێنن یان پاشەكشەی پێبكەن، سەڕەرای ئەوەی كە زۆرجارانیش ڕووبەڕووی گەلەكۆمەكی وپیلانگێری هەرێمی و نێودەوڵەتیش بۆتەوە ، بەڵام زۆر خۆڕاگرانە شوناس و مێژوو و دەستكەوتەكانی نەتەوە و نیشتیمانەكەی پاراستووە .

دوژمنان و داگیركەران بە هۆی ئەو پشوودرێژی و خۆراگرییەی كە پارتی و بارزانی بەرامبەر هەموو ئەو پەڵاماردان و مووشەكبارانكردن و دروسكردنی فیلم و هێرشی میدیایی و چەواشەكارییان تووشی شۆك و هیستریا بوونەتەوە ، لەلایەكی دیكەوە ئەوە ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایی بەهێز و كاریگەری پارتی و سەرۆك بارزانیی لە سەر كۆی گشتی رووداو و پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە بە تایبەت لە پرسە هەستیاروچارەنووسسازەكان
هەربۆیە، پارتی بەرابەرایەتیی سەرۆك بارزانیی هێزێكی جەماوەری و كاریگەر و متمانەپێكراویی نەتەوەیی و نیشتیمانییە ، هەمیشە بەوە ناسراوە كە خاوەن هەڵوێستێكی نەگۆرٍە لە بەرامبەر دۆزی نەتەوەیی و لە ماوەی زیاتر لە حەوت دەیە لە دروستبوونییەوە تا بە ئێستا هەمیشە زوولم زۆری رێژمە یەك لە دوای یەكەكانی عراقی رەتكردۆتەوە هەرگیز بەوە رازی نەبووە بەژێر دەستەیی لە چوار چێوەی عێراقدا بمێنێتەوە هەمیشە بروای بە ئازادی یەكسانی هەموو گەلانی عێراق هەبووە. پارتی دیموكراتی كوردستان بە رابەرایەتی سەرۆك بارزانیی بە درێژایی مێژووی دروست بوونی وەك هێزێكی كاریگەر لە ناوچەكەدا خاوەنی چەندین داستان و بەرگرییە لە پێناو مافە رەواكانی گەلی كورد و رەتكردنەوەی ژێر دەستەیی و زوڵمی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق.
ئەو قوتابخانە و رێبازە پرشانازییە خاوەن دوو شۆرٍشی پر سەوەری و مێژوو ئەیلوول و گوڵانە و خاوەن دەیان داستانی نەبەردی و پر دەستكەوتە لە مێژوویی دوور و ئەمرٍۆیی جەنگی جیهانی تیرۆر كە بینیمان چ شانازیی و مێژووییەكی گەورە و سەركەوتنی بێ‌ وێنەی تۆمار كرد و هەروەها رووداوەكانی دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی و پیلانگێری 16ی ئۆكتۆبەر و بەرگریكردن لە قەوارەی هەرێمی كوردستان لە پردێ‌ و سحێلا و مەحموودیە بە سەركردایەتی پارتی و سەرۆك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، رێگەی نەدا جارێكی تر گەلی كورد ئاوارە و دەربەردەی وڵاتان ببێتەوە .
هەروەها پارتی خاوەن هەڵوێستی نەگۆرە لە بریاردان و پرسە چارەنووسسازەكان دا هیچ كات بریارێكی نەداوە كە بە زیانی دەستكەوتەكان و ئایندەی گەل و نیشتیمانەی بێت ، هەرگیز لە ڕووی پێگەی جەماوەریشەوە پارتی خاوەن جەماوەرێكە كە بەو پەڕی بیرو باوەری ئازادانە بروایان بە رێبازە پیرۆزەكەی بارزانی و ئامانج و كار و پرەنسیپەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە. هەرپاتیەوە بە پارتی دەمێنێتەوە گەر رۆژێكیش واز لە پارتی بهێنێ هەرگیز بیروباروەی حیزبی بۆ لایەنێكی تر نیە، ئەمە بە پێچەوانەی هەندێ لایەنی تری هەرێمی كوردستان كە دەبینین لە كەمترین ماوەدا جەندین باڵ و گرووپی سیاسی تری لێ جیابۆتەوە . پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو قوتابخانەیە كە هیچ كات خۆی بۆ داگیركەران و دوژمنان نەچەماندۆتەوە و لە گەیشتن بە مافەرەواكانی پاشگەز نەبۆتەوە تا گەیشتن بە ئامانجە گەورەكەمان.

Top