هۆكارەكانی زوو بیرچوونەوە

هۆكارەكانی زوو بیرچوونەوە

زوو بیرچوونەوە Forgetfulness حاڵەتێكی باوە، لەوانەیە دوچاری هەر كەسێك بێت، ئەگەرچی حاڵەتیكی گران نییە، بەڵام پێویست بە بەدواداچوون دەكات، بەتایبەتی كە لە رادەبەدەر بوو، یان هاوكات بوو لەگەڵ هەندێك نیشانەی دیكەی وەكو شێوان، لێڵبوونی مێشك Brain fog یان گرفت لە بیركردنەوەدا، ناڕەحەتیی دەروونی، نەمانی هەستی بۆنكردن كە لەوانەیە نیشانە بن بۆ نەخۆشیی ئەلزهایمەر. هۆكارەكانی زوو بیرچوونەوە: بەساڵاچوون، نەخۆشیی ئەلزهایمەر، سترێس، زەبری كۆن یان نوێ بۆ ناوچەی سەر، زیانی لابەلای دەرمان بەتایبەتی دەرمانی خەوێنەر و دژەخەمۆكی و دەرمانی كۆنترۆڵكردنی پەركەم، گرفتەكانی خەو، كەمیی سەرنج لە ئەنجامی پەستی یان خەمۆكی، راهاتن لەسەر خواردنەوە ئەلكهولییەكان، گرفتی كەمیی سەرنج ADD، كەمی ڤیتامین B12، سستبوونی گلاندی دەرەقی Hypothyroidism، بوونی گرێ لە مێشكدا، هەوكردنی پەردەكانی مێشك Meningitis، نەخۆشییە درێژخایەنەكانی وەكو نەخۆشیی شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە زوو بیرچوونەوە: ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، مەشقی تایبەت بە مێشك ئەنجام بدە وەكو شیكاركردنی وشە یەكتربڕەكان، یان ژەنینی ئامێرێكی مۆسیقی، تێكەڵبوون و هێشتنەوەی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، گرنگیدان بە خۆراك و خەوێكی دروست، خواردنەوی ئاو، دووركەوتنەوە لە سەرقاڵكردنی مێشك بە بیری زۆر لە یەك كاتدا.

 

Top