گیراوەی لیمۆ و خوێ بۆ چارەسەری كۆرۆنا و تای بەهێز

گیراوەی لیمۆ و خوێ بۆ چارەسەری كۆرۆنا و تای بەهێز

كۆریای باكوور، جگە لەوەی وڵاتێكی دوورەپەرێزە، هەروەها یەكێكە لەو وڵاتانەی كە لە دواوەی جیهانەوە هەنگاو دەنیێن، تەنانەت لە تووشبوون بە كۆرۆنا، بەم دواییە ئەو پەتایە لەو وڵاتەدا بڵاوبۆتەوە و خەڵكێكی زۆر تووشبوون، خەڵكی كۆریای باكوور كە ژمارەیان (25) ملیۆن كەسە بە سەرۆكایەتی كیم جۆن ئۆنی كوڕ، بە سیستمێكی دیكتاتۆری توند ژیان دەگوزەرێنن، تەنانەت بەم دواییە دەردێكی دیكە ئەو وڵاتەی گیرۆدە كردووە ئەویش تای بەهێزە، پسپۆڕانی ئەو وڵاتە گیراوەیەكیان ئامادە كردووە كە بە بڕوای خۆیان چارەسەری كۆرۆنا و تای بەهێزەكە دەكات، گیراوەكەش بریتییە (لە ئاو و لیمۆ و خوێ تێكەڵ بكە و بە نەخۆشەكانی بدە) بەهۆی ئەوەی خەڵكی ئەو وڵاتە ئاگاداری جیهان نین، تەنانەت زانیارییان لە بارەی چۆنێتیی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و نەخۆشییە هاوتاكانی نییە، بۆیە لە دەزگا راگەیاندنەكانی ئەو وڵاتەدا رێنمایی دووركەوتنەوە بە خەڵك دەگوترێت و، هەروەها خواردنەوەی ئاو و لیمۆ و خوێ، بە چارەسەر بۆ نەخۆشییەكانی كۆرۆنا و تای بەهێزیان دانراوە.

Top