لە سۆماڵیا 10 ئەندامی ئەلشەباب کوژران
سوپای سۆماڵیا کوژرانی ( 10 ) ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی لە ناوەندی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕادیۆی دەنگی سوپای سۆماڵیا، ئۆداوا یوسف ڕاغی فەرماندەی سوپای ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری « قۆبتو » لە ناوەندی ئەو وڵاتە 10 ئەندامی ئەلشەباب کوژراون.
گوتیشی: دوای پێکدادانێكی توند لەگەڵ ئەلشەباب، شارۆچکەکە بەتەواوی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە کۆنترۆڵ کرایەوە. Kurdish (Central) translation.
گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کە کۆنتڕۆڵی چەند گوند و شارۆچکەیەک لە باشووری سۆماڵیا دەکات، زۆر جار هێزە ئەمنییەکان و هاووڵاتییانی مەدەنیی لە موگادیشو و شارە گەورەکان بە تەقینەوە دەکەنە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل