جەنگ كەرەستەی كۆن و شوێنەوار دەگرێتەوە

جەنگ كەرەستەی كۆن و شوێنەوار دەگرێتەوە

 

لە شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكڕانیادا، چەندین چاڵ و حەشارگەی سەربازی ئامادە كراوە، یەكێك لەوانە شاری ئۆدیسیایە، بەر لە هێرشەكە چاڵێكی زۆر لێ دراوە، لە كاتی چاڵ لێدانەكە، هێزی سەربازیی ئۆكڕانیا شوێنەوارێكی كۆنیان دۆزیەوە كە دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەی لەسەر كراوە، بۆ سەدەی سێەم و چوارەم دەگەڕێتەوە، ئەو كەرەستانەی دۆزراونەتەوە بریتیین لە گۆزە و كەرەستەی شتهەڵگرتن، دوای ئەوەی لیوای 126ی هێزی ئۆكڕانی چاڵێكی قوڵ لێ دەدەن تاوەكو بیكەنە بەربەست لەبەردەم پێشڕەوییەكانی هێزی رووسیا، لە كاتی چاڵ لێداندا چەند گۆزەیەك دەدۆزنەوە، دواتر بە وردی كارەكەیان لە سەربازییەوە بۆ شوێنەوار دەگۆڕن تا 19 پارچە كەرەستەی كۆن دەدۆزنەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە دوای ئەوەی جەنگ تەواو دەبێت شوێنەكە بكرێتە شوێنەوار، بەڵام تاوەكو ئێستا شاری ئۆدیسیا لە لێواری جەنگدایە، سەربازان تەنیا كەرەستە شوێنەوارەكانیان بۆ كارمەندانی شوێنەواری وڵات گواستووەتەوە، یەكێك لە سەربازەكان بە خەمەوە ئاماژەی بەوە داوە كە رووسیا رەحم بە شوێنەوارەكانیشمان ناكات.

 

Top