نیشانەكانی هیلاكبوونی مێشك

نیشانەكانی هیلاكبوونی مێشك

شەكەتی، ماندوووبوون، یان هیلاكبوونی مێشك Mental exhaustion وەكو شەكەتیی جەستەیی(فیزیكی) وایە، بەڵام دوچاری مێشك دەبێت و لەوكاتەدا بەرجەستە دەبێت كە هەوڵی ئەنجامدانی كارێك دەدرێت، كە پێویست بە توانا و تەركیزی مێشك دەكات، نیشانەكانی شەكەتیی مێشك: تێكچوونی مەزاج بە شێوەی زیاد تووڕەبوون و زووهەڵچوون و ئارام نەگرتن، خراپ ئەنجامدانی كارەكان و نەمانی پاڵنەر لەبەر كەمبوونەوەی تەركیز تەنانەت بۆ ئەنجامدانی كاری ئاسان، هەروەها گرفت لە تەركیزكردن لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیلدا، گرفت لە نووستن بە شێوەی خەوی سووك و زوو بیداربوونەوە و خەوزڕان، سەرهەڵدانی نیشانەی هاوشێوەی خەمۆكی وەكو كەم وزەیی و گرفت لە ئەنجامدانی زۆربەی چالاكییەكانی رۆژانە و هەستكردن بە نائومێدی، ئەنجامدانی نەریتی ناتەندروست وەكو خواردنەوەی ئەلكهول، یان بەكارهێنانی دەرمان و جگەرەكێشان، زیاد نیگەرانبوون و پەستی، گرفت لە ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، گۆڕان لە نەریتەكانی پەیوەست بە خۆراك و خواردن، بەتایبەتی ئارەزووی خواردن و زیاد خواردنی شیرینی و خۆراكی چەور و خێرا، زیاد هەڵەكردن كە گرفتی گەورە و مەترسیدار لە كار و پیشەدا پەیدا دەكات، هەستكردنی زیاد بە ئازار بە شێوەی سەرئێشە، ئازاری ماسوولكە، پشت ئێشە، ئازاری گەدە.

Top